رۆژی یەکشەممە 15ی خەرمانانی 1394 هەیئەتێکی ئەنجوومەنی کارگێری حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی نوێنەرایەتی هەولێری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانیان کرد. شاندی میوان کە پێکهاتبوون لە بەرێزان کاک هیوا سەیدسەلیم و کاک بەختیار مستەفا ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری و بەرێزان کاک تەها عەزیز و کاک جەعفەر هاشم ئەندامانی مەکتەبی پێوەندییەکانی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە لایەن شاندی نوێنەرایەتی هەولێر بەسەر پەرشتی بەرێز کاک رێبوار حسێنی بەرپرسی پێوەندییە کوردستانیەکان و کاک سامان ئەحمەدی کادری پێوەندیی هەولێری سامانی خەبات بە گەرمی پێشوازیی کران.
لەو دیدارە دۆستانەیە دا وێرای پیرۆزبایی یادی 35ی ساڵەی دامەزراندنی سازمانی خەبات لە لایەن شاندی میوانەوە چەندین تەوەری گرینگی جێگەی بایەخی دوولایەن باس و ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا. دوولایەن لە کۆی باسەکاندا وێرای ئەوەی کە پێیان وابوو دۆخێکی گرینگ و چارەنووسساز باڵی کشاندووە بەسەر کوردستان لەهەمانکاتیشدا یەکدەنگی و یەکگرتوویی گەلی کورد دەتوانێ هەلی گونجاو بۆ قۆستنەوەی دەرفەتەکان برەخسێنێ.
لە کۆتایی دیدارەکەدا هەر دوو لایەنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لەسەر بەردەوامی چاوپێکەوتن و هاوکاریی و نزیکایەتی زیاتر پێیان داگرتەوە.