پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئەنجامی نابەدڵ بۆ نیزام!

ئەنجامی نابەدڵ بۆ نیزام!
و: زمزیران

لە کاتێکدا هەموو جیهان بەمەبەستی باشتر کردنی پێوەندیەکان، لە هەوڵی پەرەپێدان و بەهێزکردنی فەزای مەجازیدان، لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی ئاخوندان، فەزای مەجازی یەکێکە لە نیگەرانی و دڵەڕاوکێکانی سەرانی ئەو رژێمەیە وە سەیرتر ئەوەیە کە هەمیشە ناوی فەزای مەجازی لەگەڵ دوو وشەی دژمن و لاوان بە کاردێنن.

لە کاتێکدا هەموو جیهان بەمەبەستی باشتر کردنی پێوەندیەکان، لە هەوڵی پەرەپێدان و بەهێزکردنی فەزای مەجازیدان، لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی ئاخوندان، فەزای مەجازی یەکێکە لە نیگەرانی و دڵەڕاوکێکانی سەرانی ئەو رژێمەیە وە سەیرتر ئەوەیە کە هەمیشە ناوی فەزای مەجازی لەگەڵ دوو وشەی دژمن و لاوان بە کاردێنن. بۆ وێنە هەر بەم تازەییانە ئاخوند حاجەتی نوێنەری خامنەیی لە ئەهواز هاتەگۆ و وتی: ئەورۆ دژمن بە دوای ئەوەوەیە کە بە کەڵک وەرگرتن لە فەزای مەجازی رێگەی بەلارێدا بردنی لاوان لە بابەت باوەڕ و ئەخلاق خۆش بکات، وە بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەو هەڕەشە لە گرینگترین کارەکانە کە دەبێ بکرێ.

هەروەها رۆژی 21ی خەزەڵوەریش ئەحمەدی خاتەمی لە نوێژی هەینی تاراندا بە تورەییەوە گوتی: لە سەردەمی ئێمەدا شتێک پەیدا بووە بەناوی فەزای مەجازی. ئەورۆ درۆیەک لە فەزای مەجازی دا، لە گروپ، لە کاناڵی فڵان و فڵان "کژا و کژا" دەبێتە 100 ئەوندە، دەبێتە 1000 ئەوندە، دەبێتە هەزاران ئەوندە، ئەگەر دژە بایەخەکانیش هاتن، قەیران خولقێنن.

مەبەست لە  دژەبایەخەکان هەمان دژمنە کە ئاخوند حاجەتی تەئکیدی دەکردەوە. دوای ئەوە هەر ئەم ئاخوند خاتەمیە لە نیگەرانی سەبارەت فەزای مەجازی دا، دانی بە شکستی بەرنامەکانی رژێم بۆ فیلتێر و سانسۆر کردنی فەزای مەجازی دا نا. لەوێ دا بوو کە لە لاوان دەپاڕایەوە کە بۆ خاتری خودا خوتان فیلتێری بکەن! فیلتێرتان هەبێ! هەر هەواڵێک کە بڵاوکرایەوە بۆ قەبوڵ کردن دەبێ؟ لەورۆدا هەندێک لە پێوەند بە فەزای مەجازی ئاوا دەڵێن، ئێس. ئێم. ئێس م بۆ هاتووە! پەیامم بۆ هاتووە! ئازیزی من فیلتێرتان هەبێ، ئەگەر بێ دینەکان هەواڵێکیان بۆ کاناڵی تۆ و ماڵپەڕی تۆ و موبایلی تۆ نارد.... قەبووڵی مەکەن کە ئەنجامی دڵخوازی نابێ!.

روون و ئاشکرایە کە ئاخوند خاتەمی کە دژمنی سەرەکی نیزامی ویلایەت فەقیە بە "دژە بایەخەکان" و بێ دینەکان دەناسێنێ‌، ترسی لە چیە؟

ئێستادا بەراستی ماناو ناوەرۆکی ئەو ئەنجامە نابەدڵانە چیە کە بەو شێوە ئاخوندەکانی تووشی دڵەراوکێ کردوە؟

ئاخوند خاتەمی بە روونی دەڵێ باوەڕ بە قسەکانیان مەکەن، درۆ دەکەن، باوەڕ بە قسەی دژە بایەخەکان مەکەن.

راستیەکەی ئەوەیە کە رژێمی ویلایەتی فەقیە بەو پارانەوەو داواو تەمەنا کردنانە لەگەڵ ئەو هەموو پروپاگەندە و مینبەر و بگرەو بەردە و شکان و پانکردنەوەی ئانتینی ماهوارەکان، شکستی خۆی ئاشکرا دەکا. شکستێک کە دڵەراوکێیەکی زۆری لەگەڵدایە، دڵەراوکێ لە پەیوەندی لاوان لەگەڵ دژە بایەخەکانی ئەو سیستەمە گەندەڵە، لەگەڵ دژمنانی رژێمی دژ خەڵکی دا.


8 ساڵ و 5 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەنجامی نابەدڵ بۆ نیزام!

ئەنجامی نابەدڵ بۆ نیزام!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران