رۆژی سێ شەممە 25ی خەزەڵوەری 1395 کۆمیتەی سێهەمی کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک سەبارەت بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران کە بە 85 دەنگی ئەرێ پەسەند کرا.
نوێنەری کانادا، کە رەشنووسی ئەو بڕیارنامەی ئامادە کردوە، سەبارەت دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و نەبوونی هیچ هەنگاوێک بۆ چاکسازی سەرەڕای ئەو هەموو رەخنەی لە رژێم دەگیرێ، نائومێدی دەربڕی.
کانادا دەڵێ ئەو بڕیارنامەیە بەمەبەستی ئەوەی کە ئێرانیەکان بە مافی خۆیان بگەن ئامادە کراوە.
بریتانیا یەکێک لە پشتیوانانی ئەو بڕیارنامەیە، دەڵێ لەسێدارەدان لە ئێران، پێشێلکاری مافی ژنان و نەبوونی سەروەری یاسان، نیگەرانی قوڵی دەربڕی.
هەروەها نوێنەری ئەمریکا سەبارەت پێشلکاری و دۆخی کەمینەکان و کەسانی ژێر 18 ساڵ تەمەن نیگەرانی دەربڕی.
رژێمی ئێران بەهۆی رێژەی بەرزی ئێعدامەکان، وە بەشێوەیەکی تایبەتی ئێعدامی کەسانێک کە لە ژێر تەمەنی قانوونی تووشی تاوان بوون، بەرەوڕووی رەخنەی توند بۆتەوە.
بەگشتی 85 ئەندامی کۆمیتە دەنگی ئەرێ یان بەو بڕیارنامەیە داوە، 35 ئەندام ناڕازی بوون و 63 ئەندامی دیکە بێ لایەن بوون و خۆیان بواردوە لە دەنگدان.
رژێمی ئێران بە هۆی رێژەی بەرزی ئێعدام ، کە لە دوا چین پلەی دووهەمی لە جیهاندا هەیە. رەوشی ئازادی راگەیاندن، ژمارەی بەندییە سیاسی و عەقیدەییەکان، گرتن و هەڕەشە لە رۆژنامەنووسان و سەرکوتی بیرجیاوازان و بەردەوامی حەسری ناڕازیانی ساڵی 88 ساڵانە لەلایەن رێکخراوە نێونەتەوەییەکانەوە مەحکوم دەکرێ.
|