بە بۆنەی كۆچی دوایی دادە ئایشە عەزیزی دایكی كاك بەختیار عەزیزی پێشمەرگەو كادرو ئەندامی سەركردایەتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران، سەرەخۆشی بە كاك بەختیار عەزیزی و خانەوادەی دادە ئایشێ، خەڵكی شاری بانە بە گشتی، خزمەكانیان لە گوندی نجنێ و بناویلە ڕادەگەێنم.
دادە ئایشە ئافرەتێكی نیشتمان پەروەر و كورد خۆشەویست و دڵسۆزی سازمانی خەبات و من بوو و كۆچی دوایی دادە ئایشێ, بووە هۆی خەم و پەژارەم.
خودا سەبوری هەموان بدات و دوامەنزڵی دادە ئایشە بەهەشتی بەرین بێ.
بابەشێخ حوسەینی ۱۶ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی كۆچی خۆری