بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ۱۷ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی, سێ هاووڵاتی بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ, بە ناوەکانی, عەلی شاهین نژاد کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی پسان لە ناوچەی ترگوری ورمێ, سەولەت تەوسەن کوڕی فەتاح و خەڵکی گوندی قشڵاق ترزیلوی ورمێ و جانعەلی نەدیمی کوڕی خالید و خەڵکی گوندی پیرانجوق سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ, لەسێدارە دران.
ئەم سێ هاووڵاتییە که پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای لەسێداردانیان بەسەردا سەپێندرا بوو و لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرا بوون و ئەمڕۆ لەسێدارە دران.