رۆژی سێ شەممە 25ی خەزەڵوەر مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا قانونی ئابڵوقەکانی سەر رژێمی ئێرانی بۆ ماوەی 10 ساڵی دیکە نوێ کردەوە. ئەو قانوونە کە لە ساڵی 1996 لەلایەن بیل کلینتۆنەوە پەسەند کرا، بە دەنگی 419 دەنگی ئەرێ و یەک دەنگی نا پەسەند کرا.
رۆژی سێ شەممە 25ی خەزەڵوەر مەجلیسی
نوێنەرانی ئەمریکا قانونی ئابڵوقەکانی سەر رژێمی ئێرانی بۆ ماوەی 10 ساڵی دیکە نوێ کردەوە. ئەو قانوونە کە لە ساڵی 1996 لەلایەن بیل کلینتۆنەوە پەسەند کرا، بە دەنگی 419 دەنگی ئەرێ و یەک دەنگی نا پەسەند کرا.
ئەو قانوونە سەرمایەگوزاری لە کەرتی وزەی ئێران قەدەغە دەکا. ئەو پەسەند کراوە سەرتا دەبێ لەلایەن ئەنجومەنی پیران "سەنا" وە پەسەند بکرێ و لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە واژۆ بکرێ.
ئەلیوت ئەنگل نوێنەری پلەبەرزی دیموکرات لە کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی کۆنگرە کە لە دارێژەرانی ئەو پەسەندکراوەیە گەتی: حەتا لە دوای هەڵبژاردنێکی سەخت لە ناوخۆ و دەستاودەست کردنی دەسەڵات، رێبەری ئەمریکا لە جیهاندا تووشی نشست نابێ.
بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی رۆیتێرز، ئەد رۆیس سەرۆکی کۆمیتەی کارەوباری دەرەوەی کۆنگرەی ئەمریکا کە پشتیوانی سەرەکی ئەو پەسەندکراوەیە "بە کەرەستەیەکی حەیاتی" پێناسەی پەسەندکراوەکەی کرد.
ئەو وتی: هەڵوەشانەوەی ئەو قانوونە لە رێکەوتنی ناوکەیی سەرۆککۆمار لەگەڵ رژێمی ئێران زیانبارتر دەبێ و ئەو پەیامە دەدا کە ئەمریکا ئیتر لەگەڵ رژێمی ئێران کە دەوری تێکدەرانە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگێڕێ، کێشەی نیە.
دیموکراتەکانی سەنا خوازیاری پێشنیارێکی هاوشێوەی مەجلیسی نوێنەرانن بەڵام هەندێ لە سەناتۆرەکان پێ یان وایە کە ئابڵوقەی نوێ بۆ وێنە لە پێوەند بە تاقی کردنەوەی موشەکە دوورهاوێژەکانی رژێمی ئێرانی پێ زیاد بکەن.
هەروەها رۆژی سیچ شەممە لە دەنگدانێکی ئاشکرادا بڕیارێکی بۆ ئابڵوقەی رژێمی ئەسەد و پشتیوانەکانی بەتایبەت روسیە و رژێمی ئێران بەهۆی "جینایاتی جەنگی و جینایەت دژ بە مرۆڤایەتی" پەسەند کرد.
بەپێی ئەو پەسەند کراوە ئەو وەڵاتانەی فرۆکە دەخەنە هێڵی هەوایی سوریەوە، یان لەگەڵ بەشی گواستنەوەی ئەو وەڵاتە هاوکاری دەکەن یان پشتیوانی لە بەشی وزەی سوریە دەکەن، ئابڵوقە دەخرێتە سەریان.
ئەد رۆیس گوتی بریارنامەی پێوەندیدار بە سوریە سەرۆک کۆمار ئەرکدار دەکا کە ئەو وەڵاتانەی پشتیوانی حکومەتی ئەسەد دەکەن، سزا بدات.