ژنێکی لاوی خەڵکی ورمێ بە ناوی ڕۆیا ئەمینی، (دوای ئەوەی بە ناکۆکی زارەکی ناوزەد کرابوو)، لەلایەن خەزووریەوە بە چەک کوژرا.
ڕۆژی هەینی ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی, ڕۆیا ئەمینی تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی هەنگەروانی سەر بە ناوچەی سیرۆ لە پارێزگای ورمێ، لەلایەن خەزووریەوە کوژراوە.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ڕۆیا ئەمینی لە گوندی کورانە لەبەشی سیلوانای ورمێ بە تەقەی ڕاستەوخۆ بە چەک لەلایەن خەزووریەوە کوژراوە.
دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، تۆمەتبار شوێنه کەی جێهێشتووە و هەڵاتووه. هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی پاڵنەری کوشتنی ئەم ژنە کە بووەتە قوربانی توندوتیژی خێزانی، لەبەردەستدا نییە.