بەپێی هەواڵەکان ناوەندە سەرکوتگەرەکانی رژێم بەردەوامن لە هەڵاواردن و زۆڵم و زۆری بەربڵاو لە پەیرەوانی ئایینی یارسان، وە بەهۆی کوردبوون و جیاوازی دینیەوە تووشی دەرد و رەنجێکی زۆر دەبنەوە.
هاوکات و لە یادی جەژنی خاوەنکار، ماڵپەڕی"صوفیە شناسی" ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر،
بەپێی هەواڵەکان ناوەندە سەرکوتگەرەکانی رژێم بەردەوامن لە هەڵاواردن و زۆڵم و زۆری بەربڵاو لە پەیرەوانی ئایینی یارسان، وە بەهۆی کوردبوون و جیاوازی دینیەوە تووشی دەرد و رەنجێکی زۆر دەبنەوە.
هاوکات و لە یادی جەژنی خاوەنکار، ماڵپەڕی"صوفیە شناسی" ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک لە ڕێوڕەسمی جێژنی خاوەنکار، لە دەستی کردووە بە بێڕێزی و سووکایەتی کردن بە پەیڕەوانی ئەو ئایینە.
ئەو ماڵپەڕە بە مەبەستی تێکدان و پێکهێنانی کەشێکی ژەهراوی لە دژی پەیڕەوانی ئایینی یارسان و کەمینە ئایینیەکانی دیکە، دەستیان کردووە بە دنەدانی خەڵک و بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکارانە و ناڕاست لە ناو خەڵکدا دژ بەو ئایینە.
ئەو ماڵپەڕە لەو ڕاپۆرتەدا هەروەها هۆشداری بە بەرپرسانی حکوومەتی داوە کە دەبێ بەربەستی زیاتر بۆ پەیڕەوانی ئایینی یارسان دروست بکەن و لە هەر چەشنە پەیوەندییەک لەگەڵ ئەو ئایینە خۆببوێرن.
ڕۆژەکانی ٢٢هەتا ٢٤ی خەزەڵوەر، کاتی بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمی مەزهەبیی یارسانەکانە، کە بە جێژنی خاوەنکار لەلایەن پەیڕەوانی ئەو ئایینەوە دەناسرێت.
پارێزگای کرماشان وەکوو گەورەترین ناوەندی کۆبوونەوەی پەیڕەوانی ئایینی یارسان هەژمار دەکرێ.
|