ڕۆژی شەممە ١٨ی سەرماوەز، ئەمجەد ئەمینی، باوکی شەهید ژینا ئەمینی ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی قەدەغەکردنی ڕۆیشتنی خۆی و خانەوادەکەی بۆ دەرەوەی وڵات بە فەرمانی وەزارەتی ترۆریستی ئیتلاعات بڵاو كردەوە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: “من لە بەرپرسانی پەیوەندیدار بە دادستانی تارانم پرسی، من و خانەوادەکەم بەپێی چ یاسایەك دەبێ مافەکانمان وەک هاووڵاتیی ئێرانی پێشێل بكرێ و ڕۆیشتنمان بۆ دەرەوە قەدەغە بکرێت، بەڵام هیچ وڵامێكی ڕوونم وەرنەگرتەوە. مەگەر بەپێی یاساکان قەدەغە كردنی چوونە دەرەوە لە وڵات تەنیا لە دەسەڵاتی دادوەریی نییە؟ ئەگەر هەیە، ئەی بۆچی فەرمانی دەسەڵاتی دادوەریمان پێ ڕاناگەیەندراوە كە بزانین بە كام تاوان چوونە دەرەوە لە وڵاتمان لە ئێستادا لێ قەدەغە كراوە؟بێگومان دەزانین کە تاکە تاوانمان ئەوەیە کە ئێمە خانەوادەی ژینا ئەمینین