دووشه‌مه‌‌ 

28 جۆزه‌ردان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەوڵی خامنەیی بۆ شاردنەوەی ترسی رژێم لە ئاکامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا

هەوڵی خامنەیی بۆ شاردنەوەی ترسی رژێم لە ئاکامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا

رۆژی چوارشەممە 26 خەزەلچوەری 95 خامنەیی رێبەری رژێم لە یەکەم هەڵوێستی سەبارەت بە راگەیاندنی ئاکامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، هەوڵی دا ترسی رژێمی ئاخوندان لەو بارەوە بشارێتەوە.
ناوبراو وتی: بەپێچەوانەی ژمارەیەک کەس لە جیهان کە بەهۆی ئاکامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە ماتەمینیان گرتووە

رۆژی چوارشەممە 26 خەزەلچوەری 95 خامنەیی رێبەری رژێم لە یەکەم هەڵوێستی سەبارەت بە راگەیاندنی ئاکامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، هەوڵی دا ترسی رژێمی ئاخوندان لەو بارەوە بشارێتەوە.

ناوبراو وتی: بەپێچەوانەی ژمارەیەک کەس لە جیهان کە بەهۆی ئاکامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە ماتەمینیان گرتووە یان ژمارەیەک شادی و خۆشی دەکەن ئێمە نە ماتەمینی دەگێرین و نە شادی لەبەر ئەوەی بۆ ئێمە جیاوازی نیە و هیچ دڵەڕاوکێیەکمان نیە بە لوتفی خودا، بۆ رووبەروو بوونەوەی هەر ئەگەرێکیش ئامادەین.

خامنەیی کە لە 16 ساڵ سازان لەگەڵ ئەمریکا بۆ هێشتنەوەی رژێمەکەی زۆرترین کەڵکی وەرگرتووە، وتی: ئێمە هیچ لێکدانەوەیەکمان لەبارەی ئەو هەڵبژاردنەوە نیە لەبەر ئەوەی ئەمریکا هەر ئەو ئەمریکایە کە لە 37 ساڵی رابردوو هەر کام لەو دوو حیزبە لە سەر دەسەڵات بوون، هیچ خێرێکیان نەگەیاندوە، هەمیشە بۆ گەلی ئێران شەڕ بوون.

خامنەیی هەروەها هێرشی کردەسەر رەفسەنجانی و رۆحانی و گوتی: نەبوونی چاوکراوەیی و بێ ئاگایی دەبێتە هۆی ئەوەی کە مرۆڤ هۆگری بابەتگەلێک بێ کە لە راستیدا سەرنجراکێش نەبن، وەک ژمارەیەک کە هۆگری ئەمریکان کە کاتێکدا ئەو ئەوینداریە درۆیە. مانای چاوکراوەیی ئەوەیە کە بزانن لەگەڵ چ کەسێکدا تەرەفن وە ئەو چۆن بیر لەسەر ئێوە دەکاتەوە وە ئەوەی کە ئەگەر پشتان لێهەڵکرد دڵنیابن زەربە ناخۆن. بە خۆشیەوە خەڵک چاوکراوەن بەڵام سەیر ئەوەیە کە هەندێ لە نوخبەکان لە بەر خەیاڵات ئەو چاوکراوەیی و ئاگاییەیان نیە.


7 ساڵ و 6 مانگ و 30 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەوڵی خامنەیی بۆ شاردنەوەی ترسی رژێم لە ئاکامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا

هەوڵی خامنەیی بۆ شاردنەوەی ترسی رژێم لە ئاکامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران