هاورێیان و دۆستانی ئازیز!
لە دوای ئەوەی رۆژی هەینی خەبەری کۆچی دوایی دایکی ئازیزمان (ئایشە عەزیزی) بڵاوکرایەوە، بەسپاسەوە هاوڕێیان و دۆستان لە ناوخۆی وەڵات، هەرێمی کوردستان و وەڵاتانی ئوروپایی و ئەمریکا بە تەلەفون و پەیام و نامە پرسە و سەرەخۆشیان لێ کردین. لەو چوارچێوەدا بە پێویستی دەزانم سپاسێکی تایبەتی بۆ کاک بابەشێخی حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، کاک رەزا کەعبی سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ژمارەیەک لە بەرپرسی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، هەروەها هاوڕێیانم لە سازمانی خەبات و خزمان و دۆستانی شارۆچکەی تۆبزاوا دەکەم کە بە تەلەفون و نامە و هاتن و سەردان بەشداریان لەم خەم و کۆستەدا کردین.
لەدەستدانی دایک هەر چەند قورس و گرانە بەڵام موحەبەتی ئێوەی خۆشەویست ئارامی و دڵنەوایی پێداین. هیوادارم رۆحی دایکی بەڕێزم و مردووی هەموو لایەک شاد و ئاسوودە بێ.
بە سپاسی دوبارە بۆ لوتف و موحەبەتی بێ کۆتاییتان
بەختیار عەزیزی
21ی سەرماوەزی 1402ی هەتاوی