شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دیکۆر بوونی بەشداری ژنان، ئۆباڵەکەی وەئەستۆی رژێمە!

دیکۆر بوونی بەشداری ژنان، ئۆباڵەکەی وەئەستۆی رژێمە!
و: ئارەزوو بارامی

رۆژنامەی حکومەتی جەوان (25ی خەزەڵوەر): بەشداریی شانۆیی ژنان لە مەجلیس لە زاری نوێنەرێکی ژن، چالاکێکی سیاسی ژن سەبارەت بە کارکردنی ژنان لەم دەورانەی دوایی مەجلیس دا گوتی: بەشداری و ئامادەبوونی ژنان لە مەجلیس بووەتە بەشداریەکی شانۆیی و دیکۆری و بەداخەوە ژنانی مەجلیس هیچ هەوڵێکیان بۆ گۆڕانی رەوشی ژنانی کۆمەڵگە نەداوە.

رۆژنامەی حکومەتی جەوان (25ی خەزەڵوەر): بەشداریی شانۆیی ژنان لە مەجلیس لە زاری نوێنەرێکی ژن، چالاکێکی سیاسی ژن سەبارەت بە کارکردنی ژنان لەم دەورانەی دوایی مەجلیس دا گوتی: بەشداری و ئامادەبوونی ژنان لە مەجلیس بووەتە بەشداریەکی شانۆیی و دیکۆری و بەداخەوە ژنانی مەجلیس هیچ هەوڵێکیان بۆ گۆڕانی رەوشی ژنانی کۆمەڵگە نەداوە.

ئەو دیانپێدانانە لەگەڵ ئیعترافی زەهرا تەبیبزادە ئەندامی مەجلیسی رژێم کە وتبووی" فراکسیۆنی پێشووی ژنان چ هەنگاوێکیان ناوە کە لاوانی کەم تەمەنی مەجلیسی دەیەم ئەنجامی بدەن؟ دەسمایەی ئەو کەسانە سفر و هیچە و ئەمانە چوارساڵی دیکەش لە مەجلیسدا بن ناتوانن کارێک ئەنجام بدەن" (هەمان شەرچاوە) وێنەیەکی روون لە شکستی رژێم، لە شانۆی "مافی ژنان" لە نیزامی ویلایەتی فەقیەدا نیشان دەدا.

سیستەمێک کە دامەزرێنەرەکەی خومەینی مێشک ووشکە هۆشی ئەوەی هەبوو کە وا قسە بکات کە ژنان بە مافی خۆیان نەگەن. بۆ وێنە گوتوویەتی: ژن مافی ئەوەی نیە کە لە کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی لە پلەیەکی خوارتر لەوەی هەیە خوارتر بێ وە نە پیاویش مافی ئەوەی هەیە وا بیر بکاتەوە" (تبیان، ج 8، چاپی یەکەم).

یان دەڵێ: ئەو تەبلیغە کە "ئەگەر ئیسلام سەری هەڵدا ئیتر ژنان دەبێ برۆنە ماڵەوە دانیشن و قوفڵێک لە درگاکەی بدان و نەیەتە دەر" ئەوە قسەیەکی هەڵەیە کە دەخرێتە پاڵ ئیسلام. لە سەرەتای ئیسلامدا ژنان لە ریزی سپاشدا بوون، دەچوونە مەیدانەکانی شەڕ، (صحیفەی نور، بەرگی 4). بەڵام هەر کە خومەینی بە دەسەڵات گەیشت، ئەگەر و مەگەرەکانی سەبارەت بە مافی ژنان دەستی پێ کرد: ژنانیش بە قەد پیاوان لە سیاسەتدا بەرپرسایەتی هەیە وە دەبێ دەوری هەبێ بەڵام بە پاراستنی شەئنی خۆی. وە هەر زوو لە کردەوەدا ئاشکرا بوو کە مەبەستی لە شەئن هەمان بنەماکانی بیرۆکەی دواکەوتوانەی ناوبراو بوو. لەو بیرکردنەوانە " ئەقڵیان نیوەی پیاوانە، بە قەد نیوەی پیاو میراتی بەردەکەوێ، وە شاهیدی دوو ژن بەرابەری شاهیدی پیاوێکە. وە ئەوەی کە ژن ناتوانێ‌ ببێتە دادوەر و... وە لەمرۆژانەدا باس لە مافی ژنان لە سیستەمی ویلایەتی فەقیە لە رێگەی مۆرەکانی ئەو رژێمە لە مەجلیس دەکرێ. یەکیان دانیپێداناوە کە بەشداریان دیکۆریە و یەکێکی دیکە بە ئیشارە بە یەکێک لە ژنانی باندی رەفسەنجانی لە مەجلیس، گوتوویەتی کە ئەو بەشداریە بەشی باندەو بۆ دزی کردنە: کەسێک لەو بروایەدا بێ لە سفرەی ئینقلاب بەشی خۆی هەڵگرتووە، چۆن دەتوانێ‌ کارێک بۆ ژنان بکات؟ (زەهرا تەبیبزادە، رۆژنامەی حکومەتی جەوان 23ی خەزەڵوەر). ناوبراو ئیشارەی بە فاتیمە حوسێنی ئەندامیمەجلیسی رژێم کردوە کە 13ی پووشپەڕی 95 لە مەجلیس بۆ دیفاع لە دزی و گەندەڵی هاوژین و باوکی گوتبووی: لە سفرەی ئینقلاب بەشی خۆیان هەڵگرتووە.

هەر چەند دەبێ ئەو راستیەش بڵەین کە ژنانی سەر بە رژێم و باندەکانی حکومەت جوێ لە مافی ئازادی هەڵگرتن لە سفرەی ئینقلاب، ئازادی ئەندامەتی لە تاقم و دەستەی کە وەک خەڵک دەڵێن کچانی مەعاویە "دختران معاویە" و هاوکاری لەگەڵ لاجوەردی جەلاد و ژنانی بازجوو وە کۆمیتەچی و گەشتی ئیرشاد هەر لە سەرەتای بەدەسەڵات گەیشتنی خومەینیەوە هەبووەو هەیە. بەڵام کێشەیەک کە هەر لە سەرەتاوە ئێخەی رژێمی گرتووە چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ وزە و توانای گەورە و ئازاد کراوی ژنانە کە یەکەم ناڕەزایەتی بە مەسەلەی حیجابی زۆرە ملێ لەلایەن ئەوانەوە بەرێوەچوو وە ئەو کێشەیە تا ئێستاش ئێخەی ئەو رژێمەی گرتووە کە ئاخوند رەفسەنجانیش ناوێرێ توخنی ئەو مەسەلە کە پەسەندی گشتیە "پشتیوانی لە مافی ژنان" بکەوێ و دەڵێ: لە مەجلیسی خوبرەکان کە قانوونی ویلایەت نوسرا بە تایبەتی وشەی "پیاوی سیاسی" یان بە لێڵی نووسی چونکە نەیاندەویست ژن بێتە سەرۆک کۆمار. لە ماوەی نزیک بە 4 دەیە دەسەڵاتداری ئاخوندان  نەتەنیا رەفسەنجانی بەڵکوو باقی بانەکانی دیکە کە نان بەنرخی رۆژ دەخۆن نەیاتوانیوە ئەو لێڵیە لە قانوونی بنەڕەتی رژێمدا چارەسەر بکەن. کەواکەبیان ئەندامی مەجلیسی رژێم دەڵێ: لە مەجلیسی هەشتەمدا ئەو مەسەلە "پیاوی سیاسی" بەراورد و لێکدانەوەی بۆ کرا و من دارێژەری ئەو باسە بووم و زۆرمان قسە لەسەر کرد. بەڵام شۆرای چاودێری رەشنووس و بەرنامەکەی ئێمەی رەد کردەوەو ناردی بۆ کۆڕی لێکدانەوەی قازانجەکانی نیزام و ئەوە 6 ساڵە لەوێ خۆڵی لێدەنیشێ (رۆژنامەی حکومەتی شەرق 23ی خەزەڵوەری 95).

لەم رۆژانەشدا کە وەلی فەقیهی رژی٠‘م لە ژێر فشاری شەرت و مەرجەکانی "مافی مرۆڤ"ی شۆرای ئوروپا بە مەبەستی شل کردنی تەنافی ئابڵوقەکان لە ملی نیزام، بەبێ نیشاندانی دەرگای باخی سەرسەوز، بە خوبرەگانی گوت "پیاوی سیاسی" روون بکەنەوە وە جۆرێک گوتی کە "ئێلی حیلە"ی وەک رەفسەنجانی ححاڵی بوو کە هێشتا کاتی نەهاتووە خۆی بگەیەنێتە سەر سفرەی "ماف و ئازادیەکانی ژنان". ناوبراو وەک پیشەی ساڵانەی ئاخوندان کاتێ لە بەرامبەر پرسیاری هۆی رێگە نەدان بە ژنان لە بەرێوەبردن دا، یەکەم کێشە دەباتەوە سەر  خەڵک و کۆمەڵگە و دەڵێ: ئەو بەربەستانە پێوەندە بە فەرهەنگەوە هەیە و خانەوادە ئێرانیەکان هەر لە کۆنەوە ئاوا بوون و هۆیەکی دیکە پێوەندی بە بێ باوەڕی و کەلتوور و رەوشتی کۆمەڵگەوە هەیە (رۆژنامەی حکومەتی ئارمان 24ی خەزەڵوەر). دوای ئەوەش ئیشارە بە کاری زۆر گرینگ و دەست و پێگیری ژنان یانی منداڵداری و کاری ناوماڵ و بە کورتی لە بەردەردەچێ و خۆی لە کوچەی عەلی چەپ دەدا و دوای ئەوە باس لە تواناکانی خانمی کلینتۆن و چینی خوێندەواری خانمان دەکاو دەڵێ: مەسەلەی گرینگ بە بۆچوونی من ئەوەیە کە ئەو جۆرەی کە ئێمە سیاسەتە گشتیەکانی بەندی 44 مان چاک کرد، وەڵات دەبوو رەقابەتی بێ و حکومەت لە کارە ئابووریەکاندا نابێ بەشداری بکات!.

ئەو لەبەر دەرچوونەی رەفسەنجانی بێ هۆ نیە، ئەو کە بەراستی سەرۆکی کۆڕی لێکدانەوەی قازانجەکانی رژێمە، ئاگای لەوەیە کە کەشتی نیزام کون نەبێ، بە دروستی پەیامی خۆراگری ژنانی قارەمانی ئێرانی وەرگرتووە. هەر ئەم رۆژانە پەیامی ژنانی سیاسی کە بەندکراون تا ژنانی فەرهەنگی و کارمەند و کرێکار کە لە ریزی پێشەوەی نارەزایەتی لە رژێمن بە دروستی وەرگرتووەو دەزانێ‌ کە ئەگەر بچووکترین دەرفەت بدات ئەوە تێکڕای دەزگای سەرکوتگەری رژێم شەق دەباو دادەروخێ. هەر بۆ ئەوەیە هەم خۆی و هەم وەلی فەقیهی رژێم لەسەر مانەوە لە سەر کرداری سەرکوتگەرانە هاوڕان. دەنا خامنەیی بەر دەوام بەو لایەنانەی چاویان بریوەتە رەفسەنجانی، ئیشارە دەدا کە "وتووێژەکان بە فەرمانی من دەستی پێ کرد، دەیزانی بە حوکمێکی حکومەتی دڵی لایەنگرانی رێکەوتن فێنک کاتەوە، بەڵام ئامادە نیە لە مەسەلەی مافی ژناندا هەنگاوێک لە بیری ووشکی پاشەکشە بکات. ناوبراو بە باشی دەزانێ‌ توندوتۆڵ کردنی دەزگای سەرکوت کە لە بنەڕەتدا لەسەر دژایەتی ژنان راوەستاوەو ئامادەیە نرخی زۆریشی بۆ بدات چوونکە دەزانێ‌ مانای قەترەیەک ئازادی و هەنگاوێک پاشەکشە چیە. هەر بۆیە بەو بەشداریە شانۆگەری و دیکۆریەی ژنان بەسەندە دەکات.


8 ساڵ و 6 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دیکۆر بوونی بەشداری ژنان، ئۆباڵەکەی وەئەستۆی رژێمە!

دیکۆر بوونی بەشداری ژنان، ئۆباڵەکەی وەئەستۆی رژێمە!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران