نەرگس محەممەدی چالاکی مافی مرۆڤی زیندانیکراوی زیندانی ئێڤین و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە پەیامێکدا بۆ دایک و باوکی ژینا ئەمینی نووسی:
ئەمجەد و موژگانی ئازیز؛
زۆر خۆشحاڵم و شانازی دەکەم بە بیستنی خەڵاتی بەناوبانگ و گرینگی ساخارۆف کە دەبەخشرێتە شەهید ژینا
لەو ڕۆژەوە کە ژینای ئازیزم شەهید کرا، لە سەرهەڵدانی هەر شەپۆلێکی بەرخۆدان و خەبات و دەنگدانەوە بەهێزەکەی "ژن، ژیان، ئازادی"، ناوی ژینا لە قووڵایی بوونمەوە هەڵدەکشێت، دەکوڵێت و هیوا و پاڵنەر لەناو خۆمدا زیندوو دەکاتەوە.
ناوی ژینا ئەمینی لە مێژووی خەباتی بەردەوام و بوێرانەی گەلی ئێران لەدژی ستەمی مەزهەبی ڕژیمی ئاخوندی نەمر بوو, بەڵام ئەمە تەواوی چیرۆکەکە نییە. ناوی ئەو بۆتە بڵێسەی هیوا و پاڵنەر بۆ بەرخۆدان و خەبات و ئیلهامبەخش بۆ ئێمە.
ڕێژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندی ئێران پێی وایە بە قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەتان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان، دەردێکی چارەسەرنەکراوی نائومێدی و ترۆری خۆی چارەسەر دەکات. بەڵام جیهان شایەتحاڵی ئەوەن کە ناوی ژینا لە شەقامەکانی هەموو جیهاندا دەنگی داوەتەوەدەستەکانتان ماچ دەکەم و لە ڕێزدا دەوەستم و لەبەردەمتان کڕنۆش دەبەم. دەزانم ئێوەش باوەڕتان وایە کە سەرکەوتن لەئارادایە هەرچەندە ئاسان نییە.