١٤ ئەندامی دیموكرات و كۆماریخوازەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئامریكا لە نامەیەکدا بۆ جاستین ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کانادا، داوایان لەو وڵاتە کردووە، سپای پاسداران كە لە کانادا چالاكیی هەیە، بخاتە لیستی ڕێکخراوە ترۆریستییەکانەوە.
ئەم نوێنەرانە بە ئاماژەدان بە
هەوڵەكانی ئەم دواییەی کانادا لە قەدەغەکردنی ڕۆیشتنی بەرپرسانی ڕژیم بۆ ئەو وڵاتە و لێکۆڵینەوە لە دیپۆرتکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕژیم ئێران لە کانادا، ئاماژەیان بەوە کرد کە هێرشی ١٥ ڕەزبەری حەماس بە پشتیوانی دەسەڵاتدارنی ئێران, بۆ سەر ئیسرائیل هەوڵەكان لە لە دژی ڕژیمی ئاخوندی پێویستتر دەکات.
واژۆکارانی ئەم نامەیە ڕایانگەیاند: کانادا بەبێ بە ترۆریست ناساندنی سپای پاسداران ناتوانێت بە تەواوی ڕووبەڕووی چالاکییە وێرانکەرەکانی ڕژیم ئاخوندی لە سەرانسەری جیهان بێتەوە.
ئەم نامەیە بە وریایی دان بەوەی کە سپای پاسداران بە لەنێوبردنی ئیسرائیل و لاوازبوونی بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئەمریکا و کانادا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پابەندە، پێداگری لەوە کردووەتەوە کە کارلێکردن و سازان لەگەڵ ڕژیم ئاخوندی هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتە تێکدەرەکانی ڕژیمی ئێران ناکات.