یه‌ک شه‌مه‌ 

8 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا قانوونی ئابڵوقەدانی ئێران نوێ دەکاتەوە

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا قانوونی ئابڵوقەدانی ئێران نوێ دەکاتەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

رۆژی چوارچەممە 26ی خەزەڵوەر، میچ مەک کانل رێبەری زۆرینەی کۆماریخواز لە ئەنجومەنی پیران (سەنا)ی ئەمریکا رایگەیاند کە بڕیاری ئابڵوقەکانی ئێران بۆ 10 ساڵی داهاتوو لەو ئەنجومەنە پەسەند دەکرێ. ناوبراو لە ککونفرانسی حەوتوانەی لەگەڵ هەواڵنێران گوتی: ئێمە بڕیارنامەکەی مەجلیسی نوێنەرانمان وەرگرتووەو پەسەندی دەکەین.

 

مەجلیسی نوێنەران رۆژی سێ شەممە بە زۆرینەی دەنگ قاوونی ئابڵوکانی سەر رژێمی ئێرانی بۆ ماوەی 10 ساڵی دیکە نوێ کردەوە.

 

قانوونی ئابڵوقەکانی سەر رژێمی ئێران تا کۆتایی 2016 کاری پێ دەکرێ و ئەگەر نوێ نەکرێتەوە، چیتر بەرێوە نابرێ. ئەو قانوونە دەبێ لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە پەسەند بکرێ و لەلایەن باراک ئوباما سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە ئیمزا بکرێ.

 

رۆژی چوارشەممە باب کورکر سەناتۆری پلەبەرزی کۆماریخوازەکان گوتی کە ئەو لە هەوڵی ئەوەدا بووە کە ئابڵوقەکانی سەر رژێم بەرفراوانتر بکات لەبەر ئەوەی گرتنەبەری سیاسەتیکی سەخت و توندتر دژ بە ئێران شتێکە زۆرێک لەسەری کۆکن.

 

ناوبراو پێشبینی ئەوەی کرد کە لە دوای کۆتایی هاتنی سەرۆکایەتی باراک ئوباما ژمارەیەکی زیاتری نوێنەران بە بەرفراوان کردنی ئابڵوقەکان دەنگ دەدەن.

 

ناوبراو هەروەها رەخنەی لە حکومەتی ئوباما گرت لەبەری ئەوەی فشار دەخاتە سەر دیموکراتەکان کە خۆ لە سنووردانانی زیاتر لە سەر رژێمی ئێران ببوێرن و گوتی: کاتێ ئێوە سەرۆک کۆمارێکتان نەبێ فشار بخاتەسەر دیموکراتەکان، ئەوان ئازادتر بۆچوونەکانیان دەردەبڕن، بە ڕای من ئەوان (دیموکراتەکان) پێشتر فەلەج بوون.

7 ساڵ و 10 مانگ و 11 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا قانوونی ئابڵوقەدانی ئێران نوێ دەکاتەوە

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا قانوونی ئابڵوقەدانی ئێران نوێ دەکاتەوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران