پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کۆچی دوایی ئەندامێکی سازمانی خەبات لە ناوچەی بانە 

کۆچی دوایی ئەندامێکی سازمانی خەبات لە ناوچەی بانە 
دەنگی خەباتی کوردستان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو کاک خالیدی حەسەنی کوڕی مام ئیبراهیم خەڵکی گوندی ماماڵی ناوچەی بانە و ئەندامی دڵسۆزی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و برای شەهید رەسووڵ حەسەنی، بە هۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کردووە. 

لە دوای پەلاماری هێزە داگیرکەرەکانی خومەینی بۆ سەر کوردستان گەلی کورد بۆ گەیشتن بە مافەکانی و دیفاع لە کوردستان خەبات و بەربەرەکانی لە بەرانبەر هێزە داگیرکەرەکان دەست پێی کرد.
، کاک خالید حەسەنی وێڕای سەدان لاوی دیکەی کورد، چەکی  پڕ شانازی پێشمەرگایەتی لە ریزی پر سەروەری سازمانی خەباتدا لە شان کرد و هەتا شەهید بوونی شەهید رەسووڵی براگەورەی، دڵسۆزانە درێژەی بە کار و ئەرکی شۆڕش دا. بەڵام لە دوای شەهیدبوونی کاک رەسووڵ بە ئیجازەی سازمان و بۆ هاوکاری باوک و خانەوادەکەی گەڕایەوە بۆ ناوخۆی وەڵات، بەڵام لە دوای گەڕانەوەیشی وەکوو ئەندامێکی دڵسۆز و خەباتی بەردەوام بوو لە ئەرکە سازمانیەکانی.  

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک خالیدی حەسەنی پرسە و سەرەخۆشی  بە خانەوادە بەڕێزەکەی، کەس و کار و  خەڵکی تێکۆشەری ماماڵ و ناوچەی بانە،ڕادەگەێنێ و لە خوای گەورە داواکارە رۆحی کاک خالید بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە خانەوادە و کەس و کاری بدات.

11 مانگ و 5 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆچی دوایی ئەندامێکی سازمانی خەبات لە ناوچەی بانە 

کۆچی دوایی ئەندامێکی سازمانی خەبات لە ناوچەی بانە 

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران