ئەشکان فەهیم، چالاکی فەرهەنگی کورد خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن لقی یەکی دادگای بەناو شۆڕشی ئەم شارە و لە دادگایەکی نادادپەروەرانە، سزای ٤٥ مانگ زیندان و دوو ساڵ دوورخستنەوەی بە سەردا سەپێندرا.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە ناوبرا هەموو تۆمەتەکانی ڕەتکردووەتەوە, بەڵام ئەو بێدادگایه دەستڕاگەیشتن بە بەڵگەنامەکانی پارێزەری قەدەغە کردووە.
ئەشکان فەهیم بەهۆی گیران و شکەنجەی جەستەیی و دەروونییەوە ڕووبەڕووی حاڵەتێکی جەستەیی سەخت دەبێتەوە، بەڵام دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم بۆ چارەسەری پزیشکی، لە کەفالەت و ئازادکردنی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕێگری کردوە.
شایەنی باسە ئەشکانی فەهیم سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانان لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکان بە نایاسایی و بە توند و تیژیەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و دوای زیاتر لە مانگێک لە گرتنی بۆ زیندانی ورمێ و پاشان بۆ زیندانی مەهاباد گواسترایەوە.