سەجاد ئیمان نژاد، هاووڵاتی ناڕازی خەڵکی تەورێز و دانیشتوی ئەردەبیڵ و لە گیراوانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن سیستەمی گەندەڵی قەزایی ڕژیمی ئێران ۱۱ ساڵ بەندکران و دووملیارد و حەوسەد ملیۆن تمەن دیە بەسەریدا سەپاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی خەباتمێدیا، سەجاد ئیمان نژاد، تەمەن ۳۴ ساڵ و دانیشتووی تاران لەلایەن لەقی ۲۸ی بێدادگای بەناو شۆڕشی ئەم شارە بەتۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی، ۱۱ ساڵ بەندکرانی ناڕەوای بەسەردا سەپاوە.
تۆمەتی سەجاد ئیمان نژاد کارناسی بیناسازی لەسەر بابەتی دیەی حەوت کەس لە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم باس کراوە، بەکۆی گشتی دانی دووملیارد و حەوسەد ملیۆن تمەنی بەسەردا سەپاوه، لەگەڵ ئەوەی سێ سەکەس لەو کەسە سکاڵاکەرانە ڕایانگەیاندووە کە سەجاد هیچ مەترسیەک یان زەربەیەکی لەئێمە نداوە، تەنیا بەهۆی بوونی کارتی کەم ئەندامی سکاڵایان لەسەر ئەم کەسە تۆمار کردووە.
جێی باسە کە سەجاد ئیمان نژاد، ڕۆژی ۱۶ی ڕەزبەری ۱۴۰۱ی هەتاوی، لە شۆۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە ناوچەی سادقیە لە تاران گیرا و سەرەتا بۆ گرتووخانەی گەورەی تاران و دواتر گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئێڤین.