بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیك کەناراوەکانی لیبی نوقم بوو و بەهۆیەوە ٦١ کۆچبەر خنکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۶ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی، ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، بەلەمێك کە بە ٨٦ کۆچبەری نایاساییەوە لە شاری زووارەی لیبی بەڕێکەوتبوو، بە هۆی شەپۆلی بەهێزی دەریاوە نوقم بوو.
ئەم ڕێکخراوە هەروەها ڕوونیشیکردەوە، ٦١ کۆچبەر کە ژن و منداڵیشیان لە نێودایە خنکان و ٢٥ی دیکەش ڕزگار کران و ئێستا تەندروستییان باشە.
ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاند، کۆچبەرەکان خەڵکی نیجریە و گامبیا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەفریقان.