کەناڵی جەزیرە لە زاری ڕادیۆی سپای ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندووە؛ گرووپێكی هاککەری ئیسرائیلی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر سیستەمی دابینکردنی سووتەمەنی لە ئێران ڕاگەیاند.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە پارێزگە جیاجیاکانی ئێرانەوە گەیشتوون، كێشە لە بواری سووتەمەنی لە وێستگەکانی سووتەمەنی لە سەرتاسەری وڵاتدا ڕوویداوە. بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی جروزالم پۆست, گروپێک بە ناوی چولەکە دڕندەکان (گنجشک های درنده) بەرپرسایەتی ئەم هێرشەیان گردۆتە ئەستۆ و ڕوو بە خامنەیی, ڕێبەری دیکتاتۆری ڕژیم, ڕایانگەیاندووە کە ئەمە وریاییەکە لە بەرانبەر کردەوە ئاژاوەگێڕیەکانی ڕژیم و دەسەڵاتدارانی.