شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ناڕەزایەتی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە تەبلیغاتی رژێم دژ بە ئێعدام کراوان

ناڕەزایەتی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە تەبلیغاتی رژێم دژ بە ئێعدام کراوان

رۆژی پێنج شەممە 27ی خەزەڵوەر رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە راگەیەندراوێکدا تەبلیغاتی رژێم دژ بە مەحکوم کراوان بە ئێعدامی مەحکوم کرد ئەوەی بە هەوڵێک بۆ بەلارێدابردنی رای گشتی لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی دادگایی ئێعدام کراوان زانی

رۆژی پێنج شەممە 27ی خەزەڵوەر رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە راگەیەندراوێکدا تەبلیغاتی رژێم دژ بە مەحکوم کراوان بە ئێعدامی مەحکوم کرد ئەوەی بە هەوڵێک بۆ بەلارێدابردنی رای گشتی لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی دادگایی ئێعدام کراوان زانی.

 

ئەو رێکخراوەی مافی مرۆڤ هەروەها گوتی: بەرپرسانی رژێمی ئێران شێوەیی ناشیانە بەکار دەبەن بۆ ناشیرنین کردنی مەحکوم بە ئێعدامکراوان لە پێش چاوی خەڵک و سەرنجی رای گشتی لەو پێشێلکاریانەی لە رەوەندی دادگاییەکاندا بەرێوەدەچێ، بەلارێدا دەبەن.

 

لەو راگەیەندراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی دا ئیشارە بە لەسێدارەدانی 25 هاوڵاتی کوردی سوننی لە رۆژی 12ی گەلاوێژدا کرد و دەنووسێ: راگەیێنەکانی رژێمی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڤیدۆئۆیەکی زۆر لە دیانپێدانانی ئێعدام کراوەکان هەوڵیان دا رای گشتی بروا بکەن کە ئەوانە گوناهکار بوون، بەڵام ناکرێ ئەو راستیە بشارنەوە کە ئێعدام کراوەکان لە دادگاگەلێکی زۆر "نادادپەروەرانە" دا دادگایی کراون و حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە.

 

ئەو رێکخراوە لە درێژەدا دەڵێ: بەرپرسانی رژێمی ئێران هیچ پاکانەیەکیان بۆ وەرگرتنی دیانپێدانانی بەزۆر لە رێگەی شکەنجە و باقی هەلوسوکەتە نائینسانیەکان و دوایی بڵاوکردنەوەیان بەو شێوە ناشیرینە، نیە.

 

هەندێ لە ئێعدام کراوەکان، دیاپێدانانی خۆیان رەد کردۆتەوەو گوتوویانە کە لە ژێر شکەنجەداو لە زیندانی تاکەکەسی دا مەجبور بەو دیاپێدانانە بووە.

 

هەروەها شارام ئەحمەدی یەکێک لە ئێعدام کراوەکان رایگەیاندبوو کە لە دادگاییەکی پێنج دەقیقەیی دا ئێعدامیان بەسەردا سەپاندوە و مافی بەرگری و وەکیلیان پێ نەداوە.

8 ساڵ و 5 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ناڕەزایەتی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە تەبلیغاتی رژێم دژ بە ئێعدام کراوان

ناڕەزایەتی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە تەبلیغاتی رژێم دژ بە ئێعدام کراوان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران