__,ئاماری,گیان,لە,دەستدانی,تووشبووان,بە,مادەی,هۆشبەر,لە,سەرەتای,ئەمساڵەوە
__,بۆ,جاری,دووەم,هەڵبژاردنی,گشتی,لەیۆنان,ئەنجام,دەدرێتەوە"/>
یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 16ی خەرمانانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 16ی خەرمانانی 1394
سازمانی خەبات

__ تەقەی هێزە نیزامییەکان لە بانە کۆڵبەڕیکی کردە قوربانی
__ هیزە ئەمنیەتییەکان چالاکێکی مەدەنی کوردیان دەستبەسەر کرد
__ ئه‌ڵمانیا چه‌کی پێشکه‌وتوو بۆ په‌که‌که‌ ده‌نێرێت
_ درووشمی "مردن بۆ ئەمریکا" لەسەر باڵەخانەکانی تاران رەشدەکرێنەوە
__ ئاماری گیان لە دەستدانی تووشبووان بە مادەی هۆشبەر لە سەرەتای ئەمساڵەوە
__ بۆ جاری دووەم هەڵبژاردنی گشتی لەیۆنان ئەنجام دەدرێتەوە



تەقەی هێزە نیزامییەکان لە بانە کۆڵبەڕیکی کردە قوربانی

لەناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ئێران کاروانی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد کەوتووەتە بۆسەی هێزە نیزامییەکان و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لە خاڵی سنووری سەیرانبەندی شاری بانە هێزە نیزامییەکان کۆڵبەر و کاسبکارانی کوردییان داوەتە بەر دەستڕێژ و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک گوللە بەر لاقی کەوتووە و بریندار بووە. ناوی ئەو کۆڵبەرە کوردە سەعدوون یارعەلی و تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری بانە راگەیەندراوە. دەوترێت هێزە نیزامییەکان پاش ئەوەی تەقەیان لە کاسبکاران و کۆڵبەران کردووە، لە هەوڵی ئەوەشدا بوونە کە دەست بەسەرییان بکەن. شایەتحاڵێک ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزە نیزامییەکان کە پێدەچوو سەر بە هەنگی مەرزی بووبن، پاش راوەدوونانی کۆڵبەران دەستیان بەسەر بارەکانیاندا گرتووە.

 
هیزە ئەمنیەتییەکان چالاکێکی مەدەنی کوردیان دەستبەسەر کرد

 هێزە ئەمنیەتییەکان چالاکێکی مەدەنی ــ فەرهەنگیی کوردیان لەشاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رایانگواستووە.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری ورمێ ڕژاونەتە ماڵی کەسێک بە ناوی فەرهاد عەلیزادە و دەستبەسەر و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. فەرهاد عەلیزادە خەڵکی شاری شنۆیە و ماوەی پێنج ساڵ دەبێ لەشاری ورمێ گیرساوەتەوە و سەرقاڵی کاری هونەریی و فەرهەنگیی بووە. ئەو هاووڵاتیە کوردە لە شوێنە فێرکارییەکانی ورمێ راهێنانی ژەنیاریی بە لاوەکان کردووە و هاوکاتیش لە کۆر و کۆبوونەوە ئەدەبیەکاندا شێعری خویندووەتەوە. ئەو چالاکە فەرهەنگییە پێشتریش لەساڵی ١٣٩٢دا جارێکی دیکە دەستبەسەر کرابوو و پاش حەفتەیەک راگرتنی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێدا ئازاد کرابوو. دەوترێت کە فەرهاد بە تۆمەتی "پروپاگەندە بە دژی نیزام" دەستبەسەر کرابوو.


ئه‌‌‌ڵمانیا چه‌‌‌کی پێشکه‌‌‌وتوو بۆ په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌ ده‌‌‌نێرێت 

وڵاتی ئه‌‌‌ڵمانیا به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی پڕچه‌‌‌ککردنی پارتی کرێکارانی کوردستان مووشه‌‌‌کی "بونکر فاست" که به‌‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ چه‌‌‌که‌‌‌ پێشکه‌‌‌وتووه‌‌‌کانی وڵاتانی ئه‌‌‌ندامی ناتۆ دێته‌‌‌ ئه‌‌‌ژمار، له‌‌‌ ڕێگای فڕۆکه‌‌‌کانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ هێزه‌‌‌ ئاسمانییه‌‌‌کانی هۆڵه‌‌‌ندەوە ده‌‌‌گه‌‌‌یێنێته‌‌‌ ده‌‌‌ستی هێزه‌‌‌کانی په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژنامه‌‌‌ی ئاکشام به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی وێنه‌‌‌یه‌‌‌ک که‌‌‌ تێدا هێزێکی په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌ چه‌‌‌کێکی پێشکه‌‌‌وتووی ئه‌‌‌ڵمانیای به‌‌‌ده‌‌‌سته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ رایگەیاند، ئه‌‌‌ڵمانیا ڕۆڵێکی گرینگی گێڕاوه‌‌‌ له‌‌‌ پڕچه‌‌‌ککردنی په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌. له‌‌‌ دوایین هه‌‌‌نگاوی وڵاتی ئه‌‌‌ڵمانیا بۆ پڕچه‌‌‌ککردنی پارتی کرێکارانی کوردستان مووشه‌‌‌که‌‌‌کانی "بونکر فاست" که به‌‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ چه‌‌‌که‌‌‌ پێشکه‌‌‌وتووه‌‌‌کانی وڵاتانی ئه‌‌‌ندامی ناتۆ دێته‌‌‌ ئه‌‌‌ژمار، له‌‌‌ ڕێگای فڕۆکه‌‌‌کانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ هێزه‌‌‌ ئاسمانییه‌‌‌کانی هۆڵه‌‌‌ندەوە ده‌‌‌گاته‌‌‌ ده‌‌‌ستی هێزه‌‌‌کانی په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌. له‌‌‌م هه‌‌‌واڵه‌‌‌دا هاتووە که‌‌‌ ئه‌‌‌ڵمانیا بۆ ئه‌‌‌منییه‌‌‌تی قۆناغه‌‌‌کانی ناردنی وه‌‌‌جبه‌‌‌ و هه‌‌‌روه‌‌‌ها شاردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ناوی خۆی، فڕۆکه‌‌‌ی هۆڵه‌‌‌ندی به‌‌‌کار هێناوه‌‌‌ و هه‌‌‌روه‌‌‌ها کودی چه‌‌‌که‌‌‌ هه‌‌‌نارده‌‌‌کراوه‌‌‌کان له‌‌‌ لیستی جیهازاتی سوپای ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ ده‌‌‌سڕێته‌‌‌وه‌‌‌. 

 
  درووشمی "مردن بۆ ئەمریکا" لەسەر باڵەخانەکانی تاران رەشدەکرێنەوە

بە بڕیاری سەرۆکی شارەوانی تاران پایتەختی ئێران، درووشمی "مردن بۆ ئەمریکا" لەسەر دیواری باڵەخانەکانی ئەو شارە رەشدەکرێنەوە و ئەو بڕیارە لە رۆژانی رابردوودا کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.  بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سڕینەوەی درووشمی "مردن بۆ ئەمریکا" لەکاتێکدایە، کە لەماوەی 36 ساڵی رابردوودا لە زۆربەی بۆنە فەرمی و نافەرمییەکاندا ئەو درووشمە گوتراوەتەوە، سڕینەوەی ئەو درووشمانەش بە گۆڕانکارییەک دادەندرێت لە تێڕوانینی رژێمی ئاخوندی ئێران بەرامبەر بە ئەمریکا. جێگەی باسە کە لە سەرەتای هاتنە سەر کاری رژێمی ئاخوندییەوە لە ئێران درۆشمی مردن بۆ ئەمریکا بوو بە ستراتژی رێبەرانی رژێمی ئاخوندی.

 
ئاماری گیان لە دەستدانی تووشبووان بە مادەی هۆشبەر لە سەرەتای ئەمساڵەوە

پزشکی دادوەری رژێمی ئاخوندی ئێران بڵاویکردەوە، کە لە ماوەی سێ مانگی بەهار و یەکەم مانگی هاوینی ئەمساڵدا، 939 کەس لەو وڵاتەدا بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ماددە سڕکەرەکانەوە گیانیان لەدەستداوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لەو رێژەیە 838 کەس  پیاو و 101 کەسیشیان ژن بوون. ئەم ئامارە بەپێی کاتی هاوشێوەی خۆی لە ساڵی رابردووی هەتاویدا بەرزبوونەوەیەکی کەم نیشاندەدات. لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی 1393ی هەتاویدا 937 کەس گیانیان لەدەستدابوو. لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا پارێزگای تاران بە 240 کەس، پارێزگای خوراسانی رەزەوی بە 122 و ئیسفەهان بە 62 کەس بەرزترین پلەکانی گیانلەدەستدانی تووشبووانی ماددە سڕکەرەکانیان لە ئێراندا هەیە. هەروەها پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەو پارێزگایانەیە کە کەمترین رێژەی گیانلەدەستدانی تووشبووان بە ماددە سڕکەرەکانی لە ئێراندا هەیە. لە ماوەی چوار مانگدا لە پارێزگای ورمێ 4 تووشبوو بە ماددەی سڕکەر گیانیان لەدەستداوە.



بۆ جاری دووەم هەڵبژاردنی گشتی لەیۆنان ئەنجام دەدرێتەوە

ئەو قەیرانە ئابووریەی رووبەڕووی وڵاتی یۆنان بووەتەوە، بەرپرسانی ئەم وڵاتەی ناچارکرد لە سەرەتای ئەمساڵ هەڵبژاردنی گشتی ئەنجام بدرێت. هەروەها بڕیارە 20ی ئەم مانگە بۆ جاری دووەم هەڵبژاردنی گشتی ئەنجام بدرێتەوە و خەڵکی ئەو وڵاتە بەرەو سندووقەکانی دەنگدان بچنەوە، وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەش پێشتر لەلایەن ئەلێکس سیپراز، سەرۆکوەزیرانی پێشووی یۆنان دیاریکراوە، بەر لەوەی دەستلەکاربکێشێتەوە20 ی سپتامبر،خەڵکی یۆنان بۆ جاری دووەم لە ساڵێکدا بۆ هەڵبژاردنەکانی گشتی بەرەو سندووقەکانی دەنگدان دەچن، هەڵبژاردنی ئەمجارە دوابەدوای ئەو قەیرانە ئابوورییەی کە یۆنان رووبەڕووی بووەوە، لەسەر پێشنیازی ئەلێکس سیپراز، سەرۆکوەزیرانی پێشووی یۆنان بەر لە دەستلەکارکێشانەوەی دیاریکرا. وەک هەمیشە، کێبڕکێی سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی پەرلەمان لەنێوان پارتی سیریزا بە سەرۆکایەتی سیپراز و پارتی دیموکراتی نوێ بە سەرۆکایەتی ئیڤانجیلۆس مەماراکیس بەڕێوەدەچێت.


9 ساڵ و 2 مانگ و 16 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 16ی خەرمانانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 16ی خەرمانانی 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران