ئەوڕۆ هەینی ۱ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی, ڕژیم هێزێکی زۆری بۆ سەرکوتی خەڵکی زاهدان لەو شارە و بەتایبەت لە دەورو بەری مزگەوتی مەکی ئەو شارە بڵاوە پێکردووە، بەپێی سەرچاوەی خەباتمێدیا، وەکو لەو فیلم و وێنانەدا کە لە سوشیال میدیا بڵاو کراوەتەوە, شاری زاهدان بەتەواوی ملیتاریزە کراوە.
جێی باسە کە مەولەوی عەبدولحەمید لە وتاری هەینی داوای لە دەسەڵاتدارانی ڕژیم کردووە کە کەشی توندی سەر زاهدان نەمێنێت و دەبێت ڕێز لە خواست و داواڕەواکانی خەڵک بگیرێت، مەولەوی عەبدولحەمید هەروەها داوای لەخەڵکی شاری زاهدان کرد کە خۆیان لە بەبەرەکانێ لەگەڵ هێزە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنیەکان بپارێزن، بۆ ئەوەی چیتر خەڵکی بێ تاون نەبنە قوربانی سیاسەتە چەوتەکانی ڕژیم.