ئافرەتێکی لاوی خەڵکی شاری کانگاوەر سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هاوسەرەکەی کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، پیاوێکی خەڵکی کەنگاوەر که لەم دواییانەدا ژنەکەی کوشتووە, دوای چەند ڕۆژێک لە هەڵاتنی گیراوە.
ڕۆژنامەی ئافتاب، بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بە وردکاریەکان بکات، وەک زۆرێک لە سایتە هەواڵییە ناوخۆییەکان، وەکوو پاڵنەر و هۆی کوشتنی ئەم ئافرەتە ئاماژەی بە دەستەواژەی ململانێی خێزانی کردوە کە ئەم دەستەواژەیە هەندێک پاساوی خۆ بەری کردن وەک کوشتن لە ژێر ناوی شەرەف و پاراستنی ناموس, لەخۆ دەگرێتەوه.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامەیە, کەسی تۆمەتبار دوای کوشتنی ژنەکەی, لە کەنگاوەرەوە بەرەو شاری سەحنە هەڵاتووه کە پاش چەند ڕۆژ گیراوە.
شایانی باسە کە هەتا ئێستا ناو و ناسنامەی قوربانیەکە بڵاو نکراوەتەو.