هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح و ساڵی نوێی 2024

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح و ساڵی نوێی 2024
دەنگی خەباتی کوردستان

بە بۆنەی یادی لە دایك بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح و ساڵی نوێی 2024 زایینی پیرۆزبایی گەرم پێشكەش بە هاونیشتمانیانی مەسیحی لە كوردستان، ئێران و سەرانسەری جیهان دەكەم.
لە كاتێكدا یادی لە دایك بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح و ساڵی نوێی  2024جێژن دەگرین، که بە داخەوە گەلی كورد و گەلانی ئێران لە ژێر قورسترین ستەم، شكەنجە، ئیعدام، گرانی، بێكاری،نەبوونی خزمەتگوزاری و دەیان كێشەو گرفتی كۆمەڵایەتی دەناڵێنن كە سەرچاوەی سەرەكی و هۆی بنەڕەتی تێكڕای, بەڵا و كێشەكان، دەسەڵاتی دیكتاتۆریی ئاخوندەكانە.
گەلی كورد و تێكڕای گەلانی ئێران و خاوەن باوەڕانی ئایینی مەسیحی و خاوەن باوەڕانی دین و مەزهەبەكان بە قورسترین شێوە دەچەوسێنەوەو ڕیگەیان لێ‌ دەگیرێ‌ ئازادانە بۆنەو موناسبەتە ئایینی و مەزهەبیەكانیان بەرێوە بەرن.
وەك ئاشكرایە دەسەڵاتدارانی دیكتاتۆر، نەك تەنیا بۆتە هۆی كارەساتی مرۆیی و تاوان و جینایەت لە ئێراندا، بەڵكو ووڵاتانی جیهانیشی كردۆتە مەیدانی تاوان و جینایەت و كێشە. لە فەلەستین كە شوێنی لە دایك بوونی حەزرەتی عیسا مەسیحە، بە ناوی دیفاع لە گەلی فەلەستین ئاژاوەگێڕی دەكەن و ئاوری شەڕو ماڵوێرانیان خۆش كردوە. لە ووڵاتی عێراق دا، دەیان گروپ و دەستەو تاقمی چەكداری و تروریستی یان پێك هێناوە،لە یەمەن پشتیوانی گروپە چەكدارە یاخیەكان دەكات،لە لوبنان، بەحرەین و سوریەو زۆربەی ووڵاتانی ناوچەكە ئاژاوە دەگێڕێ‌. بەڵێ‌ ڕژیمی ئاخوندی سەری مارەكەیەو ئەگەر كۆمەڵگەی جیهانی ووڵاتانی خاوەن هێز لە ڕاستیدا مەبەستیانە ئاژاوەگێڕی و كردەوەی ترۆریستی و تاقمە ترۆریستیەكان بێ‌ توانا بكەنو  لە ناوبەرن، پێویستە لە پێش هەركاروكردەوەیەكدا، دەست لە ووت وێژ لە گەڵ ئەو ڕژیمە هەڵگرن و سپای پاسداران و ناوەندە سەركوتگەریەكانی ئەو دەسەڵاتە بخەنە لیستی ترۆریستی و لە بەرانبەر سیاسەت و پیلانە ئاژاوەگێڕیەكانی ئاخوندە دەسەڵاتدارەكان لە ئێران هەڵوێستی كاریگەر بگرن.
بەو هومێدەی بە خەباتی تێكڕایی گەلانی ئێران و بە یەكگرتوویی هێزە تێكۆشەرو شۆڕشگێرەكانی ئێران كۆتایی بە دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی بێ‌.
لە گەڵ پیرۆزبایی دوبارەم بە بۆنەی رۆژی لە دایك بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح و هاتنی ساڵی نوێی 2024ی زایینی

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی                         24/12/2023

ی بەفرانبار 1042ی كۆچی خۆری2

10 مانگ و 27 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح و ساڵی نوێی 2024

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح و ساڵی نوێی 2024

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران