ڕۆژی یەکشەممە ۳ی بەفرانباری ۱٤۰۱ی هەتاوی, محەممەد ڕەزا مێهرەبان خەڵکی شاری قوروە و بەندکراو لە زیندانی ناوەندی سنە, کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی لە سێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم زیندانە گوازرایەوە.
جێی باسە کە محەمەد ڕەزا مێهرەبان پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست گیرا بوو و دواتر لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە. بەپێی بەردەوامی و درێژەی هەڵمەتی دژە مرۆڤانەی ڕژیم بۆ ئیعدامی بەندکراوان, وا دەردەکوێ کە گیانی نابراو مەترسی لەسەردایە.