موسەیب ڕەئیسی یەگانە، زیندانی سیاسی زیندانیکراوی زیندانی ئێڤین، دوای چەند مانگێک بێچارەنوسی, لەلایەن سیستمی گەندەڵی قەزایی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانەوە بە تۆمەتی ساختەی سووکایەتیکردن بە خامنەیی، بێڕێزی کردن بە پیرۆزییەکان، ڕووبەڕووبونەوە لە گەڵ هێزەکانی ڕژیم، ١٣ ساڵ زیندان و ١٠ ساڵ دورخستنەوەی بەسەردا سەپاوە.
ناوبراو لە کۆتایەکانی ساڵی ڕابردوودا لە کاتی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا، دوای هێرشی بەکرێگیراوانی دەزگای ئیتلاعاتی ترۆریستی بۆ سەر ماڵی تایبەتی خۆی لە تاران، بە لێدان و سوکایەتی پێی کردن, لەلایەن بەکرێگیراوه سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیرا بوو.