مەهیار ئەحمەدی، چالاکی ژینگە پارێز و بەندکراوی سیاسی پێشووی کوردی خەڵکی شاری سنە، کە بەتۆمەتی تەبلیغ دژ بە ڕژیمی ئێران، بەسێ مانگ زیندانی تەعزیری و سێ مانگ زیندانی هەڵپەسێردراوی ناڕەوا مەحکووم کرا و لەساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی,سزای تەعزیریەکەی بەڕێ کرد, لەلایەن دەزگای قەزایی تورکیە، سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی تەعزیزی ناڕەوای بەسەردا سەپا. ناوبراو پێشتر لەڕێگەی چوون بۆ ئوروپا، لە سنووری باشووری باکووری کوردستان گیرابوو.
جێی باسە ئەم زیندانیە سیاسیە کە لەئێستادا لەزیندانی شاری وانی کوردستانی باکووردایە، ڕۆژی ۱۱ی خەرمانانی ۱۴۰۲ی هەتاوی لە حاڵێکدا کە لەهەوڵی ئەوەدا بوو کە خۆی بگەیەنێتە وڵاتانی ئوروپایی، لەشاری هەکاری لە سنووری باشوور و باکووری کوردستان لەلایەن پۆلیسی تورکیە لە سنوری کوردستانی باکووری باشوور, گیرا و لەدوای چەند حەوتوو گوازرایەوە بۆ زیندانی وان.
مەهیار ئەحمەدی، ڕۆژی ۱۷ی بەفرانباری ساڵی ۱۳۹۶ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەر و جینایەتکارەکانی ڕژیم لە شاری سنە گیرابوو لەدوای دوومانگ بەندکران، بەدانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرا بوو.