بەپێی هەواڵەکان، بەهۆی سکاڵای نادر قازی پوور نوێنەری مەجلیسی رژێم، رۆژنامەنووس حامید عەتایی حوکمی 4 مانگ و یەک رۆژ زیندانی بەسەردا سەپا.
نادر قازی پوور سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی فیلمی لێدوانی ناوبراو لە کاتی بانگەشەی شانۆی هەڵبژاردنی مەجلیس دەیەم، سکاڵای لەسەر ئەو هەواڵنێرە تۆمار کردووە.
بەپێی هەواڵەکان، بەهۆی سکاڵای نادر قازی پوور
نوێنەری مەجلیسی رژێم، رۆژنامەنووس حامید عەتایی حوکمی 4 مانگ و یەک رۆژ زیندانی بەسەردا سەپا.
نادر قازی پوور سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی فیلمی لێدوانی ناوبراو لە کاتی بانگەشەی شانۆی هەڵبژاردنی مەجلیس دەیەم، سکاڵای لەسەر ئەو هەواڵنێرە تۆمار کردووە.
ناوبراو لەو فیلمەدا هێرشی کردۆتە سەر ژنان و ئەوانی بە شیاوی خۆ پاڵاوتن و بەشداری کردن لە مەجلیسدا نەزانیوە و لە دەستەواژەی "کرەخر" بۆ ژنان کەڵکی وەرگرتووە.
ئەو حوکمە بە شێوەیەکی فەرمی بە حامید عەتایی بەڕێوەبەری ماڵپەڕی"ئاینا نیوز" ڕاگەیەندراوە.
حامید عەتایی تۆمەتی " بڵاوکردنەوەی درۆ و دەڵەسە" ی کە لەلایەن دادگای رژێمەوە خراوەتە پاڵی، ڕەت کردووەتەوە و ڕوونی کردۆتەوە کەØ›"بەو شێوە کە پارێزەرەکەی من و خۆم ڕامانگەیاندووە، ئەو بابەتە یەکێک لە بابەتە گوماناوییەکان بووە کە لە ڕاگەیەندنەکاندا بڵاو دەبێتەوە و هیچ مەبەستێکی تاوانکارانە لە پشت ئەو هەواڵەدا نەبووە.