دوای بۆردومانی بنکەیه‌كی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ئه‌مریكا به خێرایی وڵامی هێرشه‌كه‌ی دایه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مه‌ریكی ڕایگەیاندووە، له ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشی میلیشیا عێراقییه‌كان، واشنگتن وڵامی توندتری ده‌بێت.
به گوێره‌ی ڕاگەیەندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)، پێگه‌ی گروپی ترۆریستی حیزبوڵڵای سەر بە ڕژیمی ئێران له عێراق كرایه ئامانج و بووه هۆی كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئه‌و گرووپه.
پنتاگۆن ڕاشیگەیاند، ئه‌مه‌ریكا له هێرشه‌كه‌یدا پێداگری له پێگه و شوێنی درۆنه‌كان كردوه‌ته‌وه.