رۆژی هەینی 28ی خەزەڵوەر ئەلعەرەبیە بڵاوی کردەوە کە: نزیک بە 200 نوێنەری مەجلیسی عەوام و ئەعیانی بریتانیا لە دوای گرتنی کونفرانسێک سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە ئێران، بە دەرکردنی راگەیەندراوێک داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لە ئێعدامەکان و هەروەها کوشتاری زیندانیانی سیاسی ساڵی 1988 لە گرتووخانەکانی ئێرانی کرد.
رۆژی هەینی 28ی خەزەڵوەر ئەلعەرەبیە بڵاوی کردەوە کە: نزیک بە 200 نوێنەری مەجلیسی عەوام و ئەعیانی بریتانیا لە دوای گرتنی کونفرانسێک سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە ئێران، بە دەرکردنی راگەیەندراوێک داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لە ئێعدامەکان و هەروەها کوشتاری زیندانیانی سیاسی ساڵی 1988 لە گرتووخانەکانی ئێرانی کرد.
لەو کونفرانسەدا کە بە سەرۆکایەتی کەشیش جان پریچارد، ئۆسقۆفی پێشووی ئاکسفۆرد بەرێوەچوو، نوێنەرانی مەجلیس لە هەموو پارتەکان، لۆردەکان و رێبەرانی مەزهەبی ئینگلیس نیگەرانی خۆیان لە رێژەی ئێعدامەکان لە ئێران بەتایبەت ئێعدامی ئاشکرای تاوانبارانی ژن و منداڵ دەربڕی.
ئەوانەی وتاریان دا پێشوازیان لە بڕیارنامەی کۆمیتەی سێهەمی کۆڕی گشتی کۆمەڵی نەتەوەکان لە 15ی نوامبر، کرد. وە پێزانینیان بۆ قسەکانی سەفیر مارتین شێرمن نوێنەری ئینگلیس لە رێکخراوی نەتەوەکان هەبوو.
شێرمن گوتبووی: زۆر گرینگە کە ئێمە سەرنج بخەینە سەر مافی مرۆڤ و رژێمی ئێران بە هۆی خراپی دۆخی مافی مرۆڤ بخەینە ژێر فشار و لێکۆڵینەوە.
ئەوان هەروەها دەنگی خۆیان خستە پاڵ بانگەوازی نزیک بە 200 نوێنەر و لۆرد بۆ لێکۆڵینەوەی سەربەخۆی نێونەتەوەیی سەبارەت بە کوشتاری زیندانیانی سیاسی لە ئێران لە ساڵی 1988. ئەو پانگەوازە لەلایەن ئەندامانی هەر دوو مەجلیسی ئەو وەڵاتەوە پشتیوانی لێکرا.
لە هاوینی 1988 بەپێی فتوایەکی خومەینی نزیک بە 30000 زیندانی سیاسی لە ماوەی چەند مانگدا لەسێدارە دران و بە نهێنی دەخرانە گۆڕی بەکەمەڵەوە. بەرێوەبەرانی ئەو کوشتارە لە ئێستادا بەرپرسایەتی بەرزیان لە رژێمدا هەیە.
لە هەمانکاتدا مریەمی رەجەوی، سەرۆک کۆماری شۆرای ملی مقاومەتی ئێرانیش لە رێگەی پەیامێکی ڤیدۆیی بەشداری لەو کونفرانسەدا کرد و سەبارەت بە سیاسەتەکانی رژێم سەبارەت بە ئازادی رادەربڕین، کۆڕ و کۆبوونەوە، سەرکوتی ناڕەزایەتی جەماوەری، سەرکوتی ژنان و لاوان و جیاوازی دانانی سیستەماتیک دژ بە کەمینە نەتەوەیی و مەزهەبیەکان بەتایبەت مەسیحی و بەهاییەکان قسەی کرد.
مریەمی رەجەوی لە قسەکانیدا رووبە کونفرانس گوتی: رژێمی ئاخوندان لە کاتێکدا ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان دژ بە رژێم لە سەرانسەری وەڵات پەرە دەستێنێ، (بەو جینایەتانە) درێژە بە دەسەڵاتەکەیان دەدەن.
مریەمی رەجەوی هەروەها بە ئیشارە بە ئێعدامە بە کۆمەڵەکان لە زیندانەکانی ئێران لە ساڵی 1988 کە سرجفری رابرتسۆن، قازی دادگای رێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە سیرا لئون، کە وەک یەکێک لە خراپترین جینایەت دژ بە مرۆڤایەتی لە دوای شەڕی جیهانی دووهەم پێناسە کرد، درێژەی بە قسەکانی دا: لە بەرامبەردا خەڵک و مقاومەت لە هەوڵ بۆ ئازادی بەرەو پێش چوون. دەستکەوتێکی بەرچاو بزوتنەوەی دادخوازی بۆ وەرگرتنی دادپەروەری بۆ 30 هەزار بەندکراوی سیاسی لە کوشتاری هاوینی 1988 لە ئێران بووە.
ناوبراو هەروەها وتی: مەلاکان ماوەیەکی زۆر هەوڵیان دا ئەو جینایەتە بشارنەوە. بڵاو بوونەوەی فایلی دەنگی ئاقای مونتەزێری جێگری لەسەر کارلادراوی خومەینی، زۆر لایەنی جیددی دیکەی ئەو کوشتارەی ئاشکرا کرد. ئەگەر کۆمەڵگەی جیهانی لەو بارەوە بێ دەنگ نەدەبوو وە رێگەی بە تاوانباران نەدەدا کە لە دادپەروەری دەرباز بن، شەپۆلی سەرکوت و ئێعدامەکان لە ئێران هەتا ئەورۆ بەردەوامی نەدەبوو.
سەرۆکی هاوبەشی کۆمیتەی پارلمانی بریتانیا بۆ ئازادی ئێران، سر دیوید ئیمس دوو کاری نوێی سەبارەت بە پشتیوانی 200 نوێنەر و لۆردی پێشکەش کرد. ناوبراو وتی: ئەوانەی ئیمزایان کردوە داوا لە دەوڵەت دەکەن ئەو کوشتارە وەحشیانە وەک جینایەت دژ بە مرۆڤایەتی بە فەرمی بناسێ و داوا لە کۆمیسێری مافی مرۆڤب نەتەوە یەکگرتووەکان، شۆرای مافی مرۆڤ، کۆڕی گشتی و ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن فەرمانی لێکۆڵینەوەیەک لەو بارەوە دەربکەن و بەرێوەبەرانی ئەو جینایەتە بدەنە دەستی عەداڵەت.
دوکتور مارتیو ئافورد نوێنەری مەجلیس گوتی: سیاسەتی ئێستای ئینگلیس بۆ رەخساندنی هەلی تەجاری لەگەڵ ئێران لە دوای رێکەوتنی ناوکەیی مەترسی بۆ بەهێز کردنی سپای پاسداران باڵی سەربازی رێبەری ئێران و هێزی سەرەکی هەناردە کردنی ترۆر بۆ دەرەوەی ئێران و سەرکوتی هەر جۆرە ناڕەزایەتیەکی جەماوەریە. هەروەها سپا نزیک بە 70 لەسەدی ئابووری ئێرانی کونترۆڵ کردوە.
بە گوتەی رێکخراوی نەتەوەکان و رێکخراوە نا حکومیە نێونەتەوەییەکانی وەک رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، بەرپرسانی ئێران لە ساڵی رابردوودا نزیک بە 100 کەسیان لەسێدارە داوە.