رۆژی هەینی 28ی خەزەڵوەری 1395 سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سەرانی وەڵاتانی ئوروپایی داوایان لە رژێمی ئێران و روسیە کرد کە هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەرتەشی ئازادی سوریە راگرن.
باراک ئوباما لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ رێبەرانی ئاڵمان، ئینگلیس، ئیسپانیا، ئیتالیا و فەرانسە لە برلین گوتی:
رۆژی هەینی 28ی خەزەڵوەری 1395 سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سەرانی وەڵاتانی ئوروپایی داوایان لە رژێمی ئێران و روسیە کرد کە هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەرتەشی ئازادی سوریە راگرن.
باراک ئوباما لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ رێبەرانی ئاڵمان، ئینگلیس، ئیسپانیا، ئیتالیا و فەرانسە لە برلین گوتی: واشینگتۆن خوازریاری کۆتایی هاتنی توندوتیژیەکانە وە رێگەچارەی سیاسی " تەنیا رێگەی دروستە بۆ کۆتایی هاتنی دەرد و رەنجی خەڵک، وە رێگەگرتن لە شەپۆلی نوێ کۆچ و ئاوارەبوونە.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیتێرز لە دوای ئەو دیدارە، کۆشکی سپی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە جوێ لە بابەتی سوریە، قەیرانی رۆژهەڵاتی ئوکراین و هاتنەسەر کاری ترامپ لە باسەکانی ئەو دانیشتنە بوون.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوتا ئوروپاییەکانی دڵنیا کردەوە کە ترامپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا نایهەوێ یەکیەتی دوو بەشی زەریای ئەتلەس تێک بدات.
لە راگەیەندراوەکەی کوشکی سپی دا هاتووە: ئوباما دڵنیایی داوە کە لە ئەگەر گۆرانی گەورەشدا، بنەما دیموکراتیەکان زیاتر لە هەر سیستەمیکی دیکە لە مێژوودا بۆتەهۆی ئازادی و پێشکەوتنی مرۆڤ و ئەو رەوتە بەردەوام دەبێ.
بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز رێبەرانی ئوروپا رێکەوتوون لە پێناو ئارامی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقا و هەروەها گرتنەبەری رێگەی دیپلۆماتیک بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە توندوتیژی لە سوریە و رۆژهەڵاتی ئوکراین لەگەڵ یەکتردا هاوکاری بکەن.