ناوەندی ئاماری رژێم رایگەیاند تەنیا لە 7 پارێزگای وەڵات لە هاویندا رێژەی بێکاری یەک رەقەمی بووە. ئەوە لە کاتێکدایە هاوینی ساڵی پێشوو 10 پارێزگای رێژەی بێکار تیایاندا یەک رەقەمی بووە. ئەو دیانپێدانانە لەلایەن بڵاوکراوەیەکی رژێم بەناوی "بینا" راگەیەندراوە. دیانپێدانانێک کە لە دوای زۆرێک سانسۆر و بچوک کردنەوەی راستیەکان، بەپێی ئامارەکانی رژێم نیشان دەدا کە چۆن لە 24 پارێزگای وەڵات ئاماری بێکاری دوو رەقەمیە، هەروەها ئەوە درۆ و فریوەکانی ئاخوند رۆحانی ئاشکرا دەکا کە بەڵێنی دابوو بێکاری لاوان چارەسەر بکا، بەڵام بەپێی ئەو ئامارانەی حکومەت، تەنیا لە ماوەی یەکساڵدا 3 پارێزگای دیکە ئاماری بێکاری لاوەکانیان، لە یەک رەقەمیەوە بووەتە 2 رەقەمی.
هەر ئەو راگەیاندنە حکومەتیە لە درێژەی راپۆرتەکەیدا دەڵێ: بێ توانایی حکومەت لە رەخساندنی هەلی کار بۆ لاوان لەلایەن و نەبوونی سیاسەت و بەرنامەی دروست بۆ راکێشانی هێزی خوێندەوار لەلایەکی دیکە، لەگەڵ دەرکردنی کرێکارەکان، داخرانی ناوەندەکانی ئابووری و بەرهەمهێنان، دەستیان داوەتە دەستی یەک بۆ ئەوەی ئاماری بێکاری وەلات رۆژ بە رۆژ بەرزتر بکەنەوە.
ئەو راگەیێنە حکومەت، لە پەنای هەموو ئەو بەڵایانەی بەهۆی ئاخوندانەوە سەری هەڵداوە، ئیشارەی بە دزیە قەبەکانی سەرانی رژێم و دەسەڵاتداران نەکردوە، ئیشارەی بە بەرتیل وەرگرتن و پارتی بازی کە تێکڕای پێکهاتەی نەخۆشی رژێمی ئاخوندان نەکردوە کە بۆتەی هۆی ئەوەی بێکاری 15 ملوێن لاوی لە ئێران لێ بکەوێتەوە. دۆخەکە بە جۆرێکە کە مۆرەکانی رژێم لە مەجلیس مەجبوور دەبن دیان بەقەیرانی هەژێنەری بێکاری دا بنێن، بۆ وێنە رۆژی 25ی خەزەڵوەر ئەندامێکی مەجلیسی رژێم بەناوی ئەحمەد مورادی گوتی: ئاماری بێکاری لە ئوستانی هورموزگان زیاترە لە 30 لەسەد. لاوان خوێندەوار لە بێکاریدا خەریکی کرێکەشی و دەستفرۆشین.
بەڵێ ئەختاپوسی بێکاری لاوان لە ئێرانی ئاخوند لێدراو، بە شێوەیەک بەرزبۆتەوە کە مۆرە و راگەیاندنەکانی رژێمیش مەجبوورن باس لە گۆشەیەکی بکەن. بەڵام ئەوان ئەوەی دیان پێدا نانێن و ناتوانن دیانی پێدا بنێن، رێگەی چارەسەری ریشەیی قەیرانی بێکاری لاوانی ئێرانە. ئەگەریش قسەیەک دەکەن، لەلایەک بۆ شەڕی باندەکان و وەدەست هێنانی دەسەڵاتە و لەلایەکی دیکەوە ترسیان لە راپەرینی لاوانە، ئەو شتەی کە ئەوان بە کێشەیەکی ئەمنیەتی ناوی دەبەن.
هەر چەند پێویست بە دیاپێدانانی ئەوان ناکا، چوونکە لاوان بە باشی دەزانن ئەم دەردە، وەکوو هەزاران دیاردەی کۆمەڵایەتی دیکەی ئێران چۆن دەبێ چارەسەر بکرێ.
ئەوان دەزانن هۆی ئەم دەردانە کێ یەو چارەسەر کام.