بەرپرسانی ئاسایشی ئەفغانستان رژێمی ئێران
بە هۆی تێکدانی ئاسایشی ئەو وەلاتە دەزانن و دەڵێن کە پێوەندیەکی نزیکیان لەگەڵ تالیبان هەیە و دەڵێن: ئێران نە تەنیا پشتویانی لەو تاقمە ترۆریستە دەکەن بەڵکوو، هاوکاریەکانی بۆ ئەو تاقمە پەرەپێداوە.
ئاسف ننگ والی وەیلایەتی فراه لە ئەفغانستان رۆژی 19ی خەزەڵوەر لە وتووێژێکدا لەگەڵ تەلەفزیونی کابول گوتی: ئێران لە خاکی خۆی دا کەمپی بارهێنانی بۆ هێزەکانی تالیبان کردۆتەوە.
وەحید موژدە کە ماوەیەک وەزیری دەرەوەی حکومەتی تالیبان بووە بە دێوچەوێلەی وتووە: ئەگەر چی لە ماوەی ئەو ساڵانەدا بابەتی هاوکاری سەربازی ئێران بۆ تالیبان لە ئارادا بووە، بەڵام دەوڵەتی ئەفغانستان هیچکات بە جیددی ناڕەزایەتی دەرنەبڕیوە. بەتایبەت لە چاو کاردانەوەکانی لە بەرامبەر پاکستان لە کە کۆمەڵگەی نێونەتەوە نیشانی داوەو هەنگاوەکانی ئەو وەڵاتەی بە فەرمی مەحکوم کردوە. بەڵام وادیارە دەوڵەتی ئەفغانستان لە بەرامبەر ئێرانیش جیددی بووە.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا دەڵێ: ئەگەر چی ئێران نایهەوێ حکومەتی ئەفغانستان بروخێ بەڵام پشتیوانیەکانی لە تالیبان زەربەی کاریگەر لە ئاسایشی ئەفغانستان دەدا.