پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

لەسێدارەدانی لانیکەم پێنج زیندانی لە زیندانی ناوەندیی کەرەج 

لەسێدارەدانی لانیکەم پێنج زیندانی لە زیندانی ناوەندیی کەرەج 
دەنگی خەباتی کوردستان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی, لانیکەم پێنج زیندانی کە پێشتر لە لایەن بێدادگای بەناوشۆڕشی ڕژیم لە کەرەج, بە تۆمەتی دزی چەکداری سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرابوو، لە زیندانی ناوەندی ئەم شارە لە سێدارە دراون.
حوسێن فازلی هەریکەندی، سەرۆکی دەزگای  قەزایی ساختەچی ڕژیم لە پارێزگای ئەلبۆرز، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، ئەم پێنج کەسەی بە دزیی تاقمەیی و چەکداری کە دەبێتە هۆی نائارامکردنی ڕێگاوبانەکان تۆقاندن و ترس و دڵەڕاوکێ خەڵکدا تۆمەتبار کرد وتی ئەم کەسانە زیانی گەورە بە موڵک و ماڵی خەڵک دەگەینن.
شایانی باسە کە لە ڕاپۆرتەکەی ئیسنا و قسەکانی سەرۆکی بەناو دادوەری پارێزگای ئەلبۆرز، هیچ ئاماژەیەک بە ناسنامەی ئەو پێنج زیندانییە, کاتی گرتن، ماوەی بەندوکران و وردەکاری زیاتری دۆسیەکەیان نەکراوە.

10 مانگ و 20 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لەسێدارەدانی لانیکەم پێنج زیندانی لە زیندانی ناوەندیی کەرەج 

لەسێدارەدانی لانیکەم پێنج زیندانی لە زیندانی ناوەندیی کەرەج 

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران