جان بۆڵتۆن نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان گۆڕانی رژێمی ئێران بە تەنیا چارەسەر بۆ هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی دەزانێ و بە ئیشارە بە راپەرینی جەماوەری ئێران لە ساڵی 88 گوتی: خەڵکی ئێران حکومەتێکی نوێ یان دەوێ و ئێمە ئەوەمان لە هاوینی 2009 دا بینی.
جان بۆڵتۆن نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە رێکخراوی
نەتەوەیەکگرتووەکان گۆڕانی رژێمی ئێران بە تەنیا چارەسەر بۆ هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی دەزانێ و بە ئیشارە بە راپەرینی جەماوەری ئێران لە ساڵی 88 گوتی: خەڵکی ئێران حکومەتێکی نوێ یان دەوێ و ئێمە ئەوەمان لە هاوینی 2009 دا بینی.
ناوبراو کە لەگەڵ پێگەی هەواڵی "برایت بارت" وتووێژی دەکرد، گوتی: لە مێژە وتوومە کە تەنیا رێگەچارەی درێژ ماوە، گۆڕانی رژێم لە تارانە. لەبەر ئەوەی ئاخوندانی دەسەڵاتدار لە ئێران سەرەکیترین هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی و رۆژهەڵاتی ناوەراستن و روخانیان سەرەکیترین هەڕەشە بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی لە ناو دەبات.