ژمارەیەک لە خانەوادەی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی، بابەتێکی هاوبەشیان لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بۆ پشتیوانیکردن لە ڕەزا ڕەسایی و موجاهید کوركور كە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، بڵاو كردەوە و نووسیویانە:
گەلی ئازیزمان کە هەمیشە لە تەنیشتمان بوون و بە هەنگاوەكانتان، بە فرمێسک و دەنگتان نیشانی دنیاتاندا کە ڕژیمی ئاخوندی ئێران, وەک ئاوی خواردنەوە مرۆڤ دەکوژێت و هیچ سنوورێکی بۆ تاوانکاری نییە؛ ئێمەی خانەوادەی دادخوازان بە ئازارەوە داوا دەکەین، جارێکی تر پێکەوە لەسەر گیانی لە مەترسی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی و موجاهید کوركور بنووسین.
هەروەها فاتمە حەیدەری; خوشکی جەواد حەیدەری، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بابەتێکی سەبارەت بە پشتڕاستکردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی:
دایکی ڕەزا هەموو ڕۆژێک لە بانگی بەیانیدا دەمرێت و زیندوو دەبێتەوە. ئەو بەیانییان بە ترسی کابووسەكانی شەو خەبەری دەبێتەوە، نەک منداڵەکەی لە تاریکترین بەرەبەیانی مێژوودا بردرابێتە سەر دار و لەسێدارە درابێ.