__ هەڵسوکەوتی توندی دادگا لە بۆکان خۆکوژی پیاوێکی بە ساڵاچووی لێکەوتەوە
__ لە کوردستانی ئێران هەورە تریشقە ٩قوربانی لێکەوتەوە
__ ڕووداوی هاتوچوو له مههاباد سێ کوژراو و برینداری لێکهوتهوه
__ تۆپباران کردنی ناوچه کوردنشینهکانی تورکیا لهلایهن سوپای ئهو وڵاتهوه
__ ئازادی کاتی و دەرکردنی مامۆستاێکی کورد لە ئیدارەی پەروەردە و راهێنان
__ مسباحی یەزدی: شێعە و سۆننە بەرابەر نین
__ چەندین ئەفسەری سوپای پاسداران لە یەمەن دەستگیرکراون
__ فەرەنسا 60 وڵاتی جیهان تاوتوێی شەڕی داعش دەکەن
هەڵسوکەوتی توندی دادگە لە بۆکان خۆکوژی پیاوێکی بە ساڵاچووی لێکەوتەوە
پیاوێکی بە ساڵاچوو لە ئەنجامی بڕیارێکی سەرۆکی تازەی دادگەی شاری بۆکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەیی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٦ی خەرمانان پیاوێکی بە تەمەن بە ناوی ئەبووبەکر عەبدی دانیشتووی گەڕەکی شوهەدا خۆی هەڵواسیوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتراستکردنەوەی ئەو هەواڵە باسی لەوەش کرد، ئەبووبەکر عەبدی بە هۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ ژنەکەی جیا بووەتەوە. ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن دادگەوە بڕیاری شەش مانگ زیندانی کردنی بۆ بڕاوەتەوە و لە ناو دادگەش بێ رێزی پێکراوە. دەوترێت لەم دوایانەدا سەرۆکی دادگەی بۆکان گۆڕدراوە و کەسێک بە ناوی " نەوزەری" کە ئازەرییە کراوە بە سەرۆکی دادگە و هەڵسوکەوتی لەگەڵ خەڵکی زۆر توندە و هەتا ئێستا چەندین جار بێڕیزی بە خەڵک کردووە.
لە کوردستانی ئێرانهەورە تریشقە ٩قوربانی لێکەوتەوە
لە چەندین شاری کوردستانی ئێران بە هۆی رووداوی سروشتی هەورە تریشقەوە ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ٥ی دیکەش بە توندی بریندار بوونە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ٩ کەس لە شارەکانی نەغەدە، پیرانشار و ورمێ بە هۆی بەرکەوتنی هەورە تریشقە کوژراو و بریندار بوون. هاوکات لەگەڵ دەسپێکی باوبۆرانی لەناکاو لە ئاوایی کەوپەڕی سەر بە شاری پیرانشار کەسێک بە ناوی " حەمید" بە هۆی هەورەتریشقەوە گیانی لەدەست داوە.لە لایەکی دیکەوە لە ئاوایی "گردوان"ی ورمێ دوو برا بەر هەورەتریشقە کەوتوون و یەکێکیان دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە و ئەوی دیکەش جەستەی تووشی سووتان هاتووە و ئاوایی " ماسوێ" لە نەغەدەش لە هەرەتریشقە بێبەری نەبووە و لاوێکی ئەو ئاواییەش گیانی لەدەست داوە. لە ناوچەکانی ورمێش هەورەتریشقە قوربانی لێکەوتووەتەوە و بەو هۆیەوە لاوێک بە ناوی " عوزەیر سوڵتان دووست"ی خەڵکی بەخشی سیلوانا گیانی لەدەست داوە. لەو رووداوەشدا، محەممەد سولتان دووست برای عوزەیر بریندار و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. هەروەها لە مەحاڵی مڕگەوەریش سێ کەسی دیکە بە ناوەکانی، زاهیر و وەلی فەسیح کوڕ و باوک و دانیشتووی ئاوایی " تەلکە" هەورەتریشقەیان بەرکەوتووە و بریندار بوون. فازل سەلامەت شوناسی هاووڵاتییەکی دیکەی ئاوایی " تیبتان"ــە کە هەورەتریشقە لێی داوە.
ڕووداوی هاتوچوو له مههاباد سێ کوژراو و برینداری لێکهوتهوه
ڕووداوی هاتوچوو له ڕێگای مههاباد- بۆکان (جادهی بورهان) بووههۆی کوژرانی کهسێک و برینداربوونی دوو کهسی دیکه. بهپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوانیوهڕۆی ڕۆژی دووشهممه (16ی خهرمانان) ئۆتۆمبێلێکی جۆری سهمهند له ڕێگای مههاباد- بۆکان وهڕگهڕا کە لە ئاکامی ئهم ڕووداوهدا کهسێک گیانی خۆی لهدهست دا و دوو کهسی دیکهش برینداربوون. بە پێی ئەم راپۆرتە، خێرایی زۆری ئۆتۆمبێلی جۆری سهمهند و کۆنتڕۆڵ نهبوونی له لایهن شۆفێرهکهوه هۆکاری ڕوودانی ئهم ڕووداوه ڕاگهێندراوه. جێگەی باسە کە ئیستاندارد نەبوونی جادەکانی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی و کەمتەرخەمی بەرپرسانی رژێم لە ئاست ئەم کێشەیەدا ساڵانە سەدان کوژرا و برینداری لێ دەکەوێتەوە.
تۆپباران کردنی ناوچه کوردنشینهکانی تورکیا لهلایهن سوپای ئهو وڵاتهوه
زۆربهی ناوچه شارییهکانی ڕۆژههڵات و باشووری ڕۆژههڵاتی تورکیا ئێستا له ژێر ئاگری تۆپخانه و چهکی سووک و نیوهقورسی هێزه ئهمنییهکان و سوپای تورکیادایه. بهپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، عهلی حهیدهر کۆنجا، وهزیری کاروباری ئهورووپایی تورکیا له لێدوانێکدا وتی: پاش ئهوهی که ڕهجهب تهییب ئهردۆغان، سهرۆک کۆماری تورکیا ڕایگهیاند که ڕهوتی دانوستانی ئاشتی دوا خراوهØ› ههر ڕۆژ زیاتربوونهوهی ئۆپراسیۆنی هێزه ئهمنییهکانی تورکیا له ناوچه کوردنشینهکانی ئهم وڵاته و زیاتربوونهوهی توندوتیژییهکان دهبینین. ههواڵێک که له ناوچه کوردنشینهکانی تورکیا دهگاته دهستی ئێمه نیشانهی زیاتربوونهوهی لایهنی شهڕ و توندوتیژی لهم ناوچانهیه. شهڕی ئێستای تورکیا خهریکه قووڵتر دهبێتهوه. زیادیشی کرد: تهنیا پاش ههڵبژاردنی پهرلهمانی لە تورکیا بههۆی ئۆپراسیۆنی سهربازییهوه، 80 هاووڵاتی کوژراون. بهداخهوه ههر ڕۆژ ژمارهی کوژراوانی ئۆپراسیۆنهکان زیاتر دهبێتهوه. زۆربهی ناوچه شارییهکانی ڕۆژههڵات و باشووری ڕۆژههڵاتی تورکیا ئێستا له ژێر ئاگری تۆپخانه و چهکی سووک و نیوهقورسی هێزه ئهمنییهکان و سوپای تورکیادایه.
ئازادی کاتی و دەرکردنی مامۆستاێکی کورد لە ئیدارەی پەروەردە و راهێنان
عەلی حسین پەناهی، مامۆستای کورد خەڵکی شاری دیولان، کە ماوەی شەش رۆژە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بەڵام هاوکات لە ئیدارەی پەروەردە و راهێنان دەر کراوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەم مامۆستا کوردە رۆژی دووشەممە 9ی خەرمانانی 1394، لە لایەین هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی باوکی لە گوندی قرۆچیای سەر بە شاری دیولان دەستبەسەر کرا و رۆژی یەکشەممە 15ی خەرمانان بە دانانی 50 میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، دەوترێتع کە ئەم مامۆستا کوردە دوای 8 ساڵ وانە وتنەوە لە مەدرەسەکانی سنە و دیولان بە دەستووری ئیتلاعات لە ئیدارەی پەروەردە و راهێنان دەر کراوە. جێگەی باسە کە، حسین پەناهی رۆژی هەینی لە مزگەوتی گوندی قرۆچیای دژ بە بەرپرسانی رژێم قسەی کردبو و داوای لە خەڵک کردبوو کە لە بەرانبەر هەڵاواردنەکان لە ناوچە کوردنشینەکان بێ دەنگ نەبن.
مسباحی یەزدی: شێعە و سۆننە بەرابەر نین
مسباحی یەزدی بە رەخنە لەو کەسانەی کە ماننەوە و ئەمنییەتی وڵات لە پێناو یەکگرتوویی نەتەوەیی دەزانن، جارێکیتر رایگەیاند کە شێعە و سۆننی بەرابەر نین. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، یەزدی سەرۆکی ناوەندی راهێنان و لێکۆڵینەوەی خۆمەینی و یەکێک لە ئاخوندە دەسترۆیشتووەکانی رژێم، رۆژی یەکشەممە 15ی خەرمانان، لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەندامانی هەیئەتی عیلمی زانکۆی ئیمام حسین وتی، نابێت نیگەرانی یەکگرتوویی وڵات بین و بە رەخنە لەو کەسانەی کە یەکگرتوویی وڵات لە پێناو یەکگرتوویی هەموو نەتەوەکانی ئێران دەزانن وتی، مەحوەریەت لە ئێراندا ئیسلامە و ئەوە شتێکی حاشا هەڵنەگرە لە شێعە و سۆننە بەرابەر نین.
چەندین ئەفسەری سوپای پاسداران لە یەمەن دەستگیرکراون
وەزیری دەرەوەی یەمەن، رژێمی ئاخوندی ئێرانی بە دەستێوەردان لە ململانێ نێوخۆییەکانی وڵاتەکەی تۆمەتباردەکات، ئاماژە بەوەشدەدات، چەندین ئەفسەر و کارمەندی سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندییان لە ناوچە جیاجیاکانی یەمەن دەستگیرکردووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ریاز یاسین، وەزیری دەرەوەی یەمەن رۆژی دووشەممە 16ی خەرمانان رایگەیاند" ژمارەیەکی زۆر لە شارەزایان و راوێژکارانی رژێمی ئاخوندی لە یەمەندا هەن، هەروەها ژمارەیەک کارمەند و ئەفسەری سوپای پاسدارانی رژێم لە ناوچە جیاجیاکانی یەمەن دەستگیرکراون". یاسین هەروەها وتی، رژێمی ئاخوندی ژووری ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سەنعا بەڕێوەدەبەن و چەندین بەڵگەنامەمان دەستکەوتووە، کە دەسەلمێنێت رژێمی ئاخوندی دەستێوەردانی لە کاروباری نێوخۆیی یەمەن ئەنجامداوە".
ەفەرەنسا 60 وڵاتی جیهان تاوتوێی شەڕی داعش دەکەن
کۆنفرانسێک لە شاری پاریس بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی 60 وڵاتی جیهان بەڕێوە دەچێت لە ژێر ناوی " چۆن بەرەوڕووی داعش ببینەوە". بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بڕیاربوو لەو کۆنفرانسەدا مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشدار بێت بەڵام لەبەر ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە بەشداریی بکات ، دکتۆر فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و ڤیان دەخیل نوێنەری کوردانی ئێزدی و هەروەها نوێنەری مەسیحییەکان لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارن. سەبارەت بە ئەجیندای کۆبوونەوەکە پەیامنێری رووداو لە پاریس رایگەیاند:" ئەمڕۆ دەیانەوێ لەسەر مێزێک دابنیشن بۆ ئەوەی بە جیددی پلانێک دابڕێژن بۆ ئەوەی چۆن بتوانن بەرەوڕووی داعش ببنەوە". رۆژی دووشەممە 16ی خەرمانانی 1394، فەرەنسا بڕیاریدا راستەوخۆ لە شەڕی ئاسمانی دژی داعش لە سووریا بەشدار بێت.