داوود عەبدوڵڵاهی، زیندانی عەقیدەتی کورد کە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممه ۱۲ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج لەسێدارە درا، لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو لە پەیامێکی دەنگیدا لە زیندانەوە، سووكایەتی دادستانی تارانی بە سوننە ئاشکرا کردوە.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئەم فایلە دەنگییەی بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا داوود عەبدوڵڵاهی باس لەوە دەکات کە داواکاری گشتی تاران و کۆمەڵێک دادوەر سووکایەتییان بە زیندانییە سوننەکان کردووە و دەڵێن "سوننەكان مافی ژیانیان لە ئێران نییە.
داوود عەبدوڵڵاهی، زیندانیی ئایینی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد دوای ١٤ ساڵ زیندانی، ڕۆژی ۱۲ی بەفرانباری ۱۴۰۲, لەسێدارە درا.تەرمی داوود بۆ شاری مەهاباد گەڕایەوە و بۆ بەخاکسپاردنی بۆ گۆڕستانی "باغ فێردۆس" گواسترایەوە.