پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کۆتایی مانگی هەنگوینی واشیگتۆن و رژێمی ئێران

کۆتایی مانگی هەنگوینی واشیگتۆن و رژێمی ئێران
دەنگی خەباتی کوردستان

رۆژی شەممە 29ی خەزەڵوەر تەلەفزیونی ئەلعەرەبیە دەڵێ: بە کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی ئوباما مانگی هەنگوینی واشینگتۆن و رژێمی ئێرانیش کۆتایی دێ. هەر بۆیە لە ئێستاوە ئابڵوقەکانی ئەمریکا یەک لە دوای یەک دژ بە رژێمی ئێران لەلایەن کۆنگرەوە بەردەوامی هەیە. 

کۆنگرەی ئەمریکا قانوونێکی پەسەند کرد کە بەو پێ یە فرۆشتنی فرۆکەی مەدەنی ئەمریکایی و ئوروپایی بە رژێمی ئێران قەدەغە دەکات.

ئەو قانوونە ئەمریکاییانەی رژێمی ئێران دەکاتە ئامانج بەردەوامی هەیە. بە کۆتایی هاتنی دەوڵەتی ئوباما، شەپۆلی نوێی ئابڵوقەکان دژ بەو رژێمی دەست پێ دەکا.

تەنیا چەند رۆژ دوای نوێ کردنەوەی قانوونی پێویست دژ بە رژێمی ئێران، مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگی بە قانوونێک دا کە بەو هۆیەوە فرۆشتنی فرۆکەی مەدەنی ئەمریکایی و ئوروپایی بەو رژێمە قەدەغە دەکا. ئەو قانوونە رێکەوتنی فرۆشتنی 200 فرۆکەی مەدەنی بوئینگی ئەمریکایی و ئەیرباسی ئوروپایی لەگەڵ رژێم هەڵدەوەشێنێ.

لە رابردوودا کۆشکی سپی چرای سەوزی بەو سەودایە دابوو. ئەو یاسایە کە زۆرینەی کۆماریخوازەکان دەنگیان پێ داوە رێگە بەوە نادا کە خەزێنەداری ئەمریکا ئیزن بە بانکەکان بدا بۆ فرۆشتنی ئەو فرۆکانەی لەلایەن رژێمەوە داخوازی لەسەرە ئیجازەی ماڵی دەربچێ.

پەسەند کردنی ئەو قانوونە لە رەوشێکدایە کە نێگەرانیە نێونەتەوەییەکان سەبارەت بە بەکارهێنانی فرۆکەی مەدەنی بۆ کاری سەربازی لەلایەن رژێمی ئێرانەوە زیادی کردوە. بەتایبەت کە رژێم پشتیوانی لە تاقمە ترۆریستەکان دەکاو لە وەڵاتانی جیراندا کاری تێکدەرانە دەکا.

پێشتر شۆرای ملی مقاومەتی ئێران وەک ئوپزسیۆنی ئەو رژێمە داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد کە ئابڵوقە بخەنە سەر شیرکەتی هەوایی ماهان. شۆرای ملی مقاومەتی ئێران دەڵێ ئەو شیرکەتە کەل و پەرل و هێزی سەربازی رژێم بۆ عێراق و سوریە دەگوازێتەوە.

دەبێ ئەوە بزانین کە بە رۆیشتنی ئوباما رێکەوتنی ناوکەیی چارەنووسی نارونە.


8 ساڵ و 10 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆتایی مانگی هەنگوینی واشیگتۆن و رژێمی ئێران

کۆتایی مانگی هەنگوینی واشیگتۆن و رژێمی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران