ڕەزا عەسکەری، هاووڵاتیەکی تورکی خەڵکی هیدج سەر شاری ئەبهەری سەربە پارێزگای زەنجان، لەلایەن دەزگایی گەندەڵی قەزایی ڕژیم چوار مانگ حوکمی تەعزیری ناڕەوای بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوه ئاگادارەکان، لەم دواییانەدا ڕەزا عەسکەری چالاکوانی تورکی خەڵکی هیدج، لەلایەن بەتۆمەتی ساختەی تەبلیغ دژ بە ڕژیم، چوار مانگ حوکمی ناڕەوای زیندانی بەسەردا سەپا.
بەوتەی خانەوادەی ئەم چالاکوانە تورکە، تۆمەتێکی دێکەی ساختەی ئەم چالاکوانە، چوون بۆ سەر گڵگۆی شەهید ژینا ئەمینی، ڕاگەیەندراوە.
ڕەزا عەسکەری پێشتریش، لەلایەن هێزە جینایەتکارەکانی شاری هیدج، گیرا و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگایەکەی بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.