بەپێی هەواڵەکان، سەیوان ڕەحیمی، بهندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی گوندی نگڵ سەر بە کەڵاتەرزانی سنە، دوو ساڵ و نیو پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵەکان، سەیوان ڕەحیمی، بهندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی گوندی نگڵ سەر بە کەڵاتەرزانی سنە، دوو ساڵ و نیو پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
سەرەڕای ئەوەی ناوی ئەم بهندکراوه سیاسییە کوردە لە بەندی ١٠ ی گرتووخانەی دیزڵئاوای کرماشان تۆمار کراوە، بەڵام هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
بنەماڵەی سەیوان ڕەحیمی تاکوو ئێستا چەندجار بەدواداچوونیان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لە چارەنووسی کوڕەکەیان کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی سەیوانیان پێنەدراوە.
سەیوان پێشتر و لە ساڵی ١٣٨٨یشدا جارێکی دیکە دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک له حیزبە کوردییە دژبەرەکانی ڕژێمی ئێران، سزای زیندانی بەسەردا سەپابوو و پاش تێپەڕکردنی دوو ساڵ ئازاد کرابوو.
|