ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی "مورتەزا محەممەدی" و "ئیبراهیم محەممەدی"، خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.
سەرلەبانیی ڕۆژی دووشەممە، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی مورتزا محەممەدی لە گەڕەکی "حەسەناوا"ی سنە و بە توندوتیژییەوە ناوبراویان گرتووه.
ئیبراهیم محەممەدی بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ چارەنووسی براکەی، سەردانی لقی یەکی لێپرسینەوەی بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە سنەی کردووە کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی گیراوە.