بەپێی ڕاپۆرتی “حال وش”، ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزە سەربازی و ئەمنییەکان ماڵێکیان لە بێهێشت ئابادی بەمپوور گەمارۆ داوە و لەگەڵ دانیشتوانی ئەو ماڵە شەڕ دەکەن.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، پێش نیوەڕی ئەمڕۆ پێکدادانێک لەنێوان دانیشتوانی ئەو ماڵە گەمارۆدراوە و هێزە سەربازی و سەرکوتکەرەکانی سپای ترۆریستی پاسداران ڕوویداوە و هێزە سەربازییەکانیش بە چەکی قورسەوە، لەنێویاندا ئارپیچی، تەقە لەم ماڵە دەکەن".
هەندێک سەرچاوە باسیان لە بوونی ژن و منداڵ لەم ماڵەدا کردووە.