ڕێوڕەسمی چوارەمین ساڵڕۆژی لێدان و خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە بە تەقاندنی مووشەکەکانی سپای ترۆریستی پاسداران، ڕۆژی یەکشەممە ۱۷ی بەفرانبار, لە ژێر ناوی "لە هەر شارێک گۆڕێك، لەسەر هەر گۆڕێک شاخە گوڵێك" بە ئامادەبوون كەسوكار و بنەماڵەكانیان لە شاری تۆرۆنتۆ بەڕێوەچوو. هاوکات لەگەڵ چوارەمین ساڵڕۆژی خستنەخوارەوەی ئەم فڕۆکە كە بووە هۆی گیاندانی ١٧٦ كەسی بێ گوناح، خانەوادەی قوربانییانی ئەم گەشتە لە شاری شاهدشار، ئەو شوێنەی کە فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکە لێی خراوەتە خوارەوە، ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوەبرد و دروشمی "هاوار لەو بێدادی”یەیان وتەوە.