کامەران سۆڵتانی، محەممەد فەرەجی و ڕەئوف شێخ مەعروفی، سێ لاوی بەندکراو لە شاری بوکان، لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیمی ئێرانەوە بە "افساد فی الاارض" تۆمەتبار کران، تۆمەتێکی ساختە کە حکومەتی ئێران بۆ سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەکاری دێنێت. ئەم سێ هاووڵاتییە ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی گیرا و بەندکراون.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ئەم تۆمەته ساختەیە لە کامەران سۆڵتانی، محەمەد فەرەجی تەمەن ٢١ ساڵ و ڕەئوف شێخ مەعروفی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی شاری بوکانن دراوەو ئەگەر مەترسی لەسێدارەدانیان زیاتر دەکاتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ هاووڵاتییە لە ماوەی گرتن و لێپرسینەوە لە ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ورمێ، بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆری، توندترین شکەنجەو جەستەیی و دەروونییان لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیم بەرکەوتووە.دامودەزگا ترۆریستی و سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئێران بە درێژەدان بە درێژکردنەوەی ماوەی گرتنەکاتیەکان و فشارخستنە سەر ئەو سێ هاووڵاتییە و سەپاندنی سزای قورس، هەوڵ دەدەن وەک ئەو کەسانەی دەستیان هەبووە لە کوشتنی یەکێک لە هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەت لە ناوەڕاستی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوودا بیانناسێنن.