دوو زیندانی بەناوەکانی محەممەد حسێن گەراوەند و کیومەرس غولامی لە زیندانی قەزڵحەسەاری شاری کەرەج لەسێدارە دران. ئەم دوو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان, بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، کیومەرس غولامی، زیندانیی تەمەن ٤١ ساڵ خەڵکی شاری سارابڵە سەر بە پارێزگای ئیلام و محەممەد حسێن گراوند، زیندانییەکی خەڵکی شاری کوهدەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان لە زیندانی قەزڵحەسار لە سێدارە دراون.
ئەم دوو زیندانییە ڕۆژی یەکشەممەی ١٧ی بەفرانبار, بەمەبەستی لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی گواستراونەتەوە.