شۆڕش ئەبووبەكری (شۆرەسوار) هونەرمەند و گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئێرانەوە لەم شارە گیراوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی, شۆڕش ئەبووبەكری، هونەرمەندی لاوی خەڵکی شاری سەردەشت، بە توندوتیژی لەلایەن بەکرێگیراوەکانی ئیتلاعاتی ڕژسم لەم شارە گیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزە سەرکوتکەرە بەبێ هیچ بەڵگەیەكی یاسایی و بە ترس و تۆقاندن و توندوتیژی لە ماڵەكەی خۆیدا گرتوویانە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆی گرتن و ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵ شۆڕش ئەبووبەكری لەبەردەستدا نییە.