ئەنتۆنی بلینکن; وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە سعوودییەوە گەیشتە تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، پێداچوونەوە بۆ بابەتی شەڕی غەززە بکەن.
ئیسرائیل پێنجەم وڵاتە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ماوەی کەمتر لە دوو رۆژدا سەردانی دەکات، پرسی سەرەکی سەردانەکەی پێشگرتن بە تەشەنەکردنی شەڕی غەززە بۆ سنووری وڵاتەکانی دیکە و هەڵگیرسانی شەڕێکی هەرێمییە.
بلینکن پێش ئیسرائیل سەردانی هەریەکە لە تورکیە، یۆنان، قەتەر، ئوردن و سعوودیەی کرد.
ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل پێنجەم سەردانیەتی، لە سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە.