دوابەدوای وتەكانی سەرۆکوەزیری عێراق محەممەد شیاع سوودانی لە چوارەمین ساڵڕۆژی کوشتنی پاسداری ترۆریست قاسم سولێمانی وتی، دەوڵەتی عێراق خەریكی دروستکردنی کۆمیتەیەكی دوو ڕەهەندی بۆ کۆتاییهێنان بە کار و چالاکیی هێزە هاوپەیمانەکان بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا لە عێراقە، کاردانەوەی ئەمریکای لێکەوتەوە و ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانبار ژێنێراڵ پاتریک ڕایدێر، وتەبێژی وەزارەتی دیفاعی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا ڕایگەیاند کە لە ئێستادا ئەمریکا هیچ بەرنامەیەكی بۆ کشانەوەی نزیک بە ٢ هەزار و ٥٠٠ سەربازی خۆی کە بە داواکاریی دەوڵەتی عێراق لەوێ جێگر كراون نییە و وتی ئێمە لەسەر کاری خۆمان بۆ کۆتاییهێنان بە داعش لەو ناوچەیەدا بەردەوامین.